پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کریسمس و ساڵی نوێی ز

پەیامی بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کریسمس و ساڵی نوێی ز

بەبۆنەی جەژنی کریسمس و ساڵی نوێی ٢٠ ١٨ی زایینیەوە کاک بابەشێخی حوسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پەیامێکی بڵاو کردوەتەوە و پیرۆزبایی پێشکەش بە

 بەبۆنەی جەژنی کریسمس و ساڵی نوێی ٢٠ ١٨ی زایینیەوە کاک بابەشێخی حوسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پەیامێکی بڵاو کردوەتەوە و پیرۆزبایی پێشکەش بە مەسیحیەکانی کوردستان و ئێران و جیهان دەکات. لەو پەیامەدا سکرتێری گشتی سازمان هومێدوارە یادی لەدایکبوونی عیسا مەسیح و ساڵی نوێی 2018 ببێتە سەرەتایەک بۆ جوڵانەوەیەکی بەربڵاوتری ئازادیخوازی لە ئێران و کوردستان و لەئاکامدا ڕوخانی دەسەڵاتی ئاخوندی بە دوادا بێ.

دەقی پەیامەکەی کاک بابەشێخی حوسێنی:

 بەبۆنەی لە دایک بوونی عیسا مەسیح و ساڵی نوێی ٢٠ ١٨ی زایینی گەرمترین پیرۆزبایی بە هاونیشتمانیانی مەسیحی لە کوردستان، ئێران و سەرانسەری جیهان پێشکەش دەکەم. لە ساڵی رابردوودا خەڵکی کوردستان و ئێران لە گەڵ سەرکوت و چەوسانەوەی بەربڵاوی حکومەتی ئاخوندی و ناوەندە ئەمنیەتیەکانی روبەروبوون، و سەرەڕای سەرکوت و هەرەشەکان، خەباتی کۆڵنەدەرانەی جەماوەریی بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندوەو دەسەڵاتی ملهورانەی ئاخوندانی خستۆتە لەرزە،ئەو نارەزایەتیانە بە رادەیەک بەربڵاون،کە دەسەڵاتداران بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی خەڵک،دەست تێوەردانەکانیان لەووڵاتانی ناوچەکە بۆ نانەوەی ئاژاوەو ئاڵۆزی دروست کردن ئەویش بە فیڕۆدانی سەرمایەی جەماورو بە خەیاڵیان رزگار کردنی خۆیان و دەسەڵاتی دواکەوتووانەیانن زیاتر کردوە. سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وەک تەشکیلاتێکی جیددی تێکۆشەر کە ئامانجی رزگاری گەلی کوردو روخانی رژیمی ئاخوندیە هومێدوارە یادی لەدایک بوونی عیسا مەسیح و ساڵی نوێی 2018 ببێتە سەرتایەک بۆ جوڵانەوەیەکی بەربڵاوتری ئازادیخوازی لە ئێران و کوردستان و لەئاکامدا ڕوخانی ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرەی بە دوادا بێ‌

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

 سکرتێری گشتی

 بابەشێخ حوسەینی

 

 ٣ی بەفرانباری ١٣٩٦


6 ساڵ و 10 مانگ و 27 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کریسمس و ساڵی نوێی ز

پەیامی بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کریسمس و ساڵی نوێی ز

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران