ڕۆژی سێشەممە ٥ی بەفرانبار، منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵان، خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، بە هۆی نەبوونی پێداویستییە پزیشکییەکان لە نەخۆشخانەی ئەو شارە، لە کاتی گواستنەوەی بۆ
ڕۆژی سێشەممە ٥ی بەفرانبار، منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵان، خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، بە هۆی نەبوونی پێداویستییە پزیشکییەکان لە نەخۆشخانەی ئەو شارە، لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی شاری جوانڕۆ گیانی لە دەست دا. ناوی ئەو منداڵە "کیان ئەڵماسی" کوڕی جەلال، خەڵکی گوندی "زیارەتی" ناوچەی تەمرخانی سەلاسی باوەجانیە. جێی باسە کە کیان نەخۆشی "قەندی"ی بووە. نەبوونی کەرەستەی پزیشکی، لە شار و ناوچەکانی کوردستانی ئێران یەکێکی دیکە لەو گیر و گرفتانەیە کە هاووڵاتییانی کورد بەتایبەتی لە ناوچە دوور دەستەکان لەگەڵی بەرەوڕوون، زۆر جار بە گیان لە دەست دانی هاووڵاتییان کۆتای دێت.