کرێکارانی شارەوانیی مەریوان کە ماوەی یەک ساڵە موووچەیان پێ نەدراوە، لەبەردەم بینای شارەوانی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزاییان بەرێوە برد.
کرێکارانی شارەوانیی مەریوان کە ماوەی یەک ساڵە موووچەیان پێ نەدراوە، لەبەردەم بینای شارەوانی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزاییان بەرێوە برد.
بە پێی هەواڵ، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی بەفرانباری ١٣٩٦، نزیک ٣٠ ٠ کرێکاری شارەوانیی مەریوان، بەهۆی ئەوەی مووچەکانیان بۆ ماوەی نۆ مانگ دوا کەوتووە، لەبەردەم بینای شارەوانیی ئەو شارە گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان بەرێوە برد.
ئەو کرێکارانە لە بەهارەوە تەنیا مووچەی یەک مانگیان پێ دراوە، هاوکات پاداشت و جێژنانەشیان وەرنەگرتووە.
کرێکارە ناڕازییەکان داوایان لە بەرپرسانی شارەوانی کردووە، بەدواداچوون بۆ داواکانیان بکەن.