لەماوەی حەوتووی رابڕدوودا دوو کۆڵبەر لە سنوری سەردەشت و ورمێ بە تەقەی راستەوخوی هێزەکانی رژیمی ئێران بریندار بوون.
لەماوەی حەوتووی رابڕدوودا دوو کۆڵبەر لە سنوری سەردەشت و ورمێ بە تەقەی راستەوخوی هێزەکانی رژیمی ئێران بریندار بوون.
بە پێی هه وال، شەوی سێ شەممە ٥ی بەفرانبار کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت بەناوی قادر ئازادە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە جینایەتکارەکانی رژیمی ئێران لە سنوورەکانی ئەو شارەدا بریندار بوو.
ئەمە لەکاتێکدایە کە رۆژی پێنج شەممەی حەوتووی رابردوو ۳۰ی سەرماوەز هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران لە سنووری ورمێ لە ناوچەی سۆما و برادۆست بەتەقەی راستەوخو لە پۆلێک کۆڵبەر، کۆڵبەرێکی گەنج بە نێوی مەزهەر سەلحشووری بە توندی بریندار دەکەن.