رۆژی پێنج شەممە ٦ی بەفرانباری ١٣٩٦، لە بەشێکی بەرچاو لە شارەکانی ئێران خەڵکی هەژار و بێزار لە برسیەتی رژانە شەقامەکان و رق و بێزاری خۆیان لە رژیمی ئاخوندی
رۆژی پێنج شەممە ٦ی بەفرانباری ١٣٩٦، لە بەشێکی بەرچاو لە شارەکانی ئێران خەڵکی هەژار و بێزار لە برسیەتی رژانە شەقامەکان و رق و بێزاری خۆیان لە رژیمی ئاخوندی دەربری.
بە پێی راپۆرتەکان خەلکی شارەکانی مەشهەد، نەیشابور، نەشەهر، کاشمەر، بیرجەند، شاهرودو یەزد دژ بە گرانی رژانە شەقامەکان و رق و بێزاری خۆیان لە دەسەلاتی ئاخوندان دەربڕی.
خەلکی نارازی دروشم گەلێکی وەک : توپ، تانک فشفشه دیگر اثر نداره، ما اعتراض داریم به قیمتهای بالا، نترسید نترسید ما همه با هم هستیم، سوریه رو رها کن فکری بهحال ما کن، مفسد اقتصادی اعدام باید گردد، ای جوان ایرانی بلند شو بلند شو، غیرت هر ایرانی مرگ بر گرانی، مرگ بر روحانی. مرگ بر گرانی، مرگ بر تورم، مرگ بر دروغگو.
شایانی گوتنە هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم وەک پیشەی هەمیشەیان کەوتنە سەرکوتی جەماوەری نارازی و ژمارەیەک لە نارازیان لە ستەمی ئاخوندانیان دەستبەسەرکرد.