رۆژی پێنج شەممە 7ی سەرماوەزی ١٣٩٦، شاندێکی پێوەندییەکانی هەولێری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران سەردانی پێوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کودستانی کرد. شاندی
رۆژی پێنج شەممە 7ی سەرماوەزی ١٣٩٦، شاندێکی پێوەندییەکانی هەولێری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران سەردانی پێوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کودستانی کرد. شاندی پێوەندیی هەولێری سازمانی خەبات بە سەرپەرشتی بەرێز شۆڕشی حاجی بەرپرسی نوێنەرایەتی هەولێر و کاک گۆران مەدەنی کادری سازمانی خەبات سەردانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد و لە لایەن بەرێز ئارام مودەڕسی بەرپرسی نوێنەرایەتی کۆمەلەی زەحمەتکێشان لە شاری هەولێر پێشوزاییان لێکرا.لەو دیدارە دۆستانەیە دا چەندین تەوەری رۆژ قسە و ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر کرا و زەرورەتی یەکانگیری ریزەکانی گەلی کورد بیر هێندرایەوە.
جێگەی باسە دوو لایەن لەسەر بەردەوامی نزیکی و هاوکاریی زیاتری سازمانی خەبات و کۆمەڵەی زەحمەتکێشان پێداگرییان کردەوە.