رۆژی هەینی 8ی بەفرانباری 1396، بەشێوەیەکی بەربڵاو لە شارەکانی ئێران دژ بە گەندەڵی و دزی دەسەڵاتداران خەڵکی وەزاڵەهاتوو رژانە سەر شەقامەکان
رۆژی هەینی 8ی بەفرانباری 1396، بەشێوەیەکی بەربڵاو لە شارەکانی ئێران دژ بە گەندەڵی و دزی دەسەڵاتداران خەڵکی وەزاڵەهاتوو رژانە سەر شەقامەکان و رق و بێزاری خۆیان دەربری.
بەپێی راپۆرتەکان لە شاری کرماشان خەڵک بەشێوەیەکی یەکگرتوو هاتنە سەر شەقام و دژ بە ئاخوندانی دەسەڵاتدار دروشمی نەمانیان گووتەوە. هەر لەو شارە وێنەی سەرانی رژیم بەتایبەت وێنەی خامنەیی وەلی فەقیه ئاگری تێبەردرا.
لە شارەکانی دیکەی وەک تاران، شاری کورد، قەزوین، ئیسفەهان، شیراز، قوم، رەشت، خورەم ئاوا، قوچان و چەندین شاری دیکەی وەڵات جەماوەر دژ بە هەژاری برسیەتی و دیکتاتۆریەت دروشمیان وتەوە و لەبەرامبەر هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندان وێستانەوە.
نارازیانی رۆژی هەینی دروشمگەلێکی وەک "مەرگ بۆ دیکتاتۆر" "نە لوبنان نە غەزە بەڵێ بۆ ئێران" "مەرگ بۆ رۆحانی" " یا مەرگ یان ئازادی" و .... یان وتەوە.
شایانی باسە نارەزایەتی جەماوەری ئێران لە کۆر و کۆمەڵە نێودەوڵەتیەکاندا کاردانەوەی بەرچاوی هەبووە بەتایبەت سەرۆک و ژمارەیەک لە وەزیر و پارلمانتێرەکانی ئەمریکا پشتیوانی خۆیان بۆ راپەرینی جەماوەری ئێران دەربرێوە.