لە دوای ئەوەی رۆژانی پێنج شەممە و هەینی جەماوەری شارەکانی مەشهەد و کرماشان دژ بە گرانی راپەرین و چەندین شاری دیکەش چوونە پاڵ خەڵکی نارازی ئەو دوو شاره
لە دوای ئەوەی رۆژانی پێنج شەممە و هەینی جەماوەری شارەکانی مەشهەد و کرماشان دژ بە گرانی راپەرین و چەندین شاری دیکەش چوونە پاڵ خەڵکی نارازی ئەو دوو شاره، رۆژی شەممە 9ی بەفرانباری 1396 لە دوای بانگەوازی چالاکان بۆ نارەزایەتی سەرانسەری لە ئێران، خەڵکی ژمارەیەکی زۆر لە شارەکانی وەک کرماشان، شاهین شار، ئیسفەهان، ئەردەبێڵ، گەچساران، ساوە، شاری کورد، ئەبهەر، زەنجان، هەمەدان، مەلایر، ئەهواز، ورمێ، گورگان، کرمان، ئیزە، دورود، تاران و بەتایبەت زانستگای تاران درێژەیان بە راپەرینە جەماوەریەکان داو خەڵکی ئەو شارانە رژانە شەقامەکان.
خەڵکی نارازی ئەو شارانە چەندین دروشمی وەک: مەرگ بۆ خامنەیی، مەرگ بۆ دیکتاتۆر، دەمرین دەجەنگین، ئێران وەردەگرینەوە، چەندین دروشمی دیکەی دژ بە رژیمیان دەوتەوە.