هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

راگەیەندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەمەڕ نارەزایەتیە جەماوەریەکانی ئێران

راگەیەندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەمەڕ نارەزایەتیە جەماوەریەکانی ئێران

لەچەند رۆژی رابردوودا شارەکانی ئێران بوونە مەیدانی راپەرینی کەم وێنەی خەڵکی وەزاڵەهاتوو و نارەزایەتی جەماوەریی تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.

لەچەند رۆژی رابردوودا  شارەکانی ئێران بوونە مەیدانی راپەرینی کەم وێنەی خەڵکی وەزاڵەهاتوو و نارەزایەتی جەماوەریی تا ئێستاش بەردەوامی هەیە. 


 نارەزایەتی جەماوەریی لە وەلاتی ئێران نامۆ نیە و بە درێژایی تەمەنی دەسەڵاتی ئاخوندان خەڵک بە نیسبەت سیاسەتە هەڵەکانی رژیم رژاونەتە سەر شەقام و داوای مافەکانیان کردووە  و هەموو جارێکیش وەڵامی دەسەڵات بۆ داوای خەڵک، سەرکووت و جینایەت و زیندان و شکەنجە بووە.  


لەگەڵ ئەوەدا کە نارەزایەتیەکان لە ماوەی دەسەڵاتی ئاخوندەکان نامۆ نەبوون، بەڵام نارەزایەتیەکانی ئەم چەند رۆژە گەلێک بەرچاو و بەربڵاوتر بوون لەوانی رابردوو، کە نوقتە وەرچەرخانێکە لە مێژووی راپەرینی خەڵکی ئێران. بەربڵاوی نارەزایەتیەکان لە شارە گەورەکانی ئێران و یەکگرتوویی جەماوەری نارازی و بەشداری چین و تووێژە جیاوازەکانی خەڵک و تەنانەت پشتیوانی ژمارەیەک لە هێزە نیزامیەکان لە جەماوەری راپەریو لە جیاوازیەکانی راپەرینی جەماوەریی ئەم جارەی خەڵکی ئێرانە. 


بێگومان بەردەوامی دۆخی خەڵک لە دوای بەرجام وخراپی باری ژیان و ئابووری، گران بوونی زۆربەی کەل و پەل و پێداویستیە سەرەتایی خەڵک، دارشتنی بوجەی ساڵی داهاتوو لە سەر بنەمای کەمکردنەوەی بووجەی خزمەتگوزارییەکان و لابردنی یارانە و بەجێگەی ئەو، بردنە سەرەوەی بووجەی ناوەندە ئەمنیەتی و سەربازییەکان، دزی و تالانە سەرسوورهێنەرەکانی دەسەڵاتدارانی رژیم و ئاشکرا بوونی ئەو دزیانە و هەروەها  ئیعترافی دەسەڵاتداران و بەرپرسانی رژیم بە لە ئەستۆ گرتنی تێچوو و خەرجیی شەرەکانی ناوچەکە وەک شەری سوریە، لوبنان، عێراق و یەمەن و هەروەها ئاشکرابوونی درۆی باڵە جیاجیاکانی حکومەت و فریوکاری بەناوی چاکسازی و ریفۆرم لە هۆ سەرەکیەکانی رق و بێزاری بەرینی خەڵکە. 


 خاڵی وەرچەرخان ئەوەیە کە خەڵکی راپەریو گشت سیستەمی ئاخوندیان کردۆتە ئامانج و بە پێی دروشمەکانیان هەموو باڵ و لاباڵەکان کراونەتە ئامانج و ویستی رووخان و نەمانی ئەو دەسەڵاتە لە دروشمەکانی "شۆڕشمان کرد هەڵەمان کرد" و "بروخی دیکتاتۆر و مردن بۆ روحانی" و خامنەیی و... هتد،  بە روونی دەردەکەوێ‌. ئەو نارەزایەتیانە ناکۆکی نێوان باڵەکانی دەسەڵاتی زیاتر کردووە بەشێوەیەک هەرکام لە باڵەکانی حکومەتی یەکتر بە دەست تێدابوون لە نارەزایەتیەکان تاوانبار دەکەن. بەڵام بە حەقیقەت ئەو خرۆشانە ئیرادەی گەلە بو دابین کردنی ژیانێکی باشتر و گۆران و رووخانی دەسەڵاتی ئاخوندان و داوای راستەقینەی کۆمەلانی خەڵکە و ئەو بیزارییەش لە ئاکامی 40 ساڵ ستەم و چەوسانەوەی ئاخوندانەوە دێ‌ و خەڵک ئیتر رووی راستەقینەی ئەو نیزام و دەسەڵاتەیان لە لا روونە و چیتر دڵیان بەهیچ باڵ و سیاسەتێکی چەواشەکارانەی وەک ریفۆرم و چاکسازیی خوش نابێ. 


ئەو دابڕانە  فکرییە لەو ئاستە بەرینە دا دەکرێ‌ وەک خالێکی وەرچەرخان و سەرەتایێک بۆ بردنە پێشەوەی ستراتژی رووخان لێ برواندرێ‌.


 ئەگەر راپەرینی ئەمجارەش سەرکوت بکرێ بەڵام بۆ هەمیشە وەک بنەمایەک بۆ جوڵانەوەی  مافخوازانەی سەرانسەری بە مەبەستی رووخانی دەسەڵات کەڵکی لێوەر دەگیرێ.


سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پێی وایە راپەرینی جەماوەری شارەکانی ئێران راپەرێنیکی پیرۆز و رەوایەو دەبێ بەتەواوی پشتگیری لێ بکرێ هەر بۆیە داوا لە خەڵکی کوردستان وەک ناوەند و قەلای قایمی دژی دیکتاتۆری دەکەین بە وریاییەوە لە نارەزایەتی بەردەوام بن و هەوڵ بدەن وێڕای خەڵکی سەرانسەری ئێران  بۆ کۆتایی هێنان بە دیکتاتۆریەتی ئاخوندیی شێلگیرانەتر تێ بکۆشن.


سەرکەوێ خەباتی جەماوەری خەڵکی ئێران و کوردستان


بروخێ رژیمی گەندەڵ و دیکتاتۆری ئاخوندان


 


سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران


9ی بەفرانباری 1396


6 ساڵ و 10 مانگ و 22 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راگەیەندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەمەڕ نارەزایەتیە جەماوەریەکانی ئێران

راگەیەندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەمەڕ نارەزایەتیە جەماوەریەکانی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران