پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەرەسەندنی نارەزایەتیەکان و شەهادەتی ژمارەیەک لە هاوولاتی

پەرەسەندنی نارەزایەتیەکان و شەهادەتی ژمارەیەک لە هاوولاتی

لەدرێژەی نارەزایەتی چەند رۆژی رابردووی جەماوەری بێزار لە ستەمی ئێران، شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە 9لەسەر 10ی بەفرانباری 1396، لە دەیان شاری ئێران

پەرەسەندنی نارەزایەتیەکان و شەهادەتی ژمارەیەک لە هاوولاتی

خەباتمێدیا: لەدرێژەی نارەزایەتی چەند رۆژی رابردووی جەماوەری بێزار لە ستەمی ئێران، شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە 9لەسەر 10ی بەفرانباری 1396، لە دەیان شاری ئێران نارەزایەتی جەماوەری بەرێوەچوو کە لە ژمارەیم لەو شارانە شەر و پێکدادان لە نێوان جەماوەر و هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم هاتە ئاراوەو لە چەند شارێک شەهید و بریندار و بە دەیان کەسیش لەلایەن ئە وهێزانەوە دەست بە سەر کراون.

بەپێی راپۆرتەکان لە شاری دورود لە لورستان لانی کەم چوار کەس شەهید بوون و ژمارەیەکیش بریندار کراون. ناوی شەهیدەکان بریتین لە: محەمەد چوباک، موحسین ویرایشی، حوسێن رشنو و هەمزە لەشنی. لە دوای شەهید بوونی ئەو چوار کەسە خەڵکی شاری دورود هێرشیان کردە سەر ئیدارە حکومەتیەکان.

لە ئەراکیش جەماوەر بەرەورووی هێزەکانی رژیم بوونەوەو ئوتومبیلێکی هێزەکانی رژیمان سەرەوبن کرد و هێرشیان بردە سەر ئیدارەی پۆلیس و بنکەی بەسیج و ئاگریان تێبەردان.

لە شاری مەلایر جەماوەر هێرشیان کردە سەر دەفتەری ئیمام جومعەی ئەو شارەو تێک و پێکیاندا.

لە ئەهوازیش خەڵک رژانە شەقامەکانی شار و دژ بە رژیم دروشمیان دا. 

جەماوەری قارەمانی ورمێ ئێوارەی رۆژی شەممە رژانە شەقامەکان و دژ بە دەسەڵاتداران دروشمی وەک مەرگ بۆ دیکتاتۆریان بەرز کردەوە.

لە تارانی پێتەختیش لاوان بەرەورووی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم بوونەوەو هێماکانی حکومەتیان هێنایە خوارەوەو دروشمی "سید علی حیا کن مملکتو رها کن" و "مەرگ بر خامنەای" یان دەگوتەوە. لەبەرامبەردا هێزەکانی رژیم چەکی ساچمەییان دژ بە نارازیان بە کار هێنا.

خەڵکی بەندەرعەبباسیش بۆ پشتیوانی لە شارەکانی دیکە هاتنە مەیدان و دروشمی مەرگ بۆ خامنەیی و "اسلام و پلە کردند مردم ذلە کردند" یان وتەوە.

لە مەشهەد لاوانی قارەمانی ئەو شارە بەرەورووی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم بوونەوەو ئوتومبیلێکی ئەو هێزانەیان سەرەوبن کرد.

شاهین شار و قەهدریجانی ئیسفەهان خەڵک دروشمی مەرگ بۆ دیکتاتۆریان وتەوەو هەتا درەنگانێکی شەو لە شەقامەکاندا مانەوە.

لە شاری کرماشانیش خەڵک درێژەیان بە راپەرین داو بەرەو رووی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم بوونەوە و دروشمی مەرگ بۆ خامنەیی و مەرگ بۆ دیکتاتۆریان وتەوە. بەپێی راپۆرتەکان لە کرماشان هێزەکانی رژیم دەستڕێژیان لە جەماوەری راپەریو کردووەو ژمارەیەک بریندار و کوژراو هەیە کە هەتا ئێستا زانیاری ورد لەو بارەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

دۆخی ناوخۆی ئێران و نارەزایەتیەکانی خەڵکی شارەکان دژ بە رژیمی ئاخوندان بەشێوەیەکی بەربڵاو لە میدیا جیهانیەکاندا رەنگدانەوەی هەبووە.


6 ساڵ و 10 مانگ و 21 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەرەسەندنی نارەزایەتیەکان و شەهادەتی ژمارەیەک لە هاوولاتی

پەرەسەندنی نارەزایەتیەکان و شەهادەتی ژمارەیەک لە هاوولاتی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران