جووڵانەوەی ڕزگاریخوازنەی گەلەکەمان، چەند سازمان وحیزب وهێز ڕابەڕایەتی دەکەن کە بە شانازیەوە یەکێک لەو هێزانەی بەشداری ئەم ڕێبەریە بووەو
بێهروز ئەردەڵان
جووڵانەوەی ڕزگاریخوازنەی گەلەکەمان، چەند سازمان وحیزب وهێز ڕابەڕایەتی دەکەن کە بە شانازیەوە یەکێک لەو هێزانەی بەشداری ئەم ڕێبەریە بووەو لەم پێناوەدا سەدان شەهیدی داوەو چەندین هەورازو نشیوی بڕیوە وبەرگەی ناخۆشترین ڕۆژەکانی گرتووە، سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانە. لەڕەووت و خەباتی چواردەیە تێکۆشانیدا لایەنێکی لێپرسراو بووە و سەربەخۆیی سیاسی و پارێزگاری لەو پرانسیبە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانی وەک بیلبیلەی چاو پاراستوە. لەگەڵ ڕەچاوکردنی تایبەتمەندیەکانی پێکهاتەی سیاسی و سەربەخۆیی، هەموو هەوڵی ئەوە بووە کۆتایی بهێنێت بەفەرهەنگی سڕینەوە ونەخوێندنەوەی بەرانبەر و دەنگە جیاوازەکان و لەم پێوەندیەدا کێشەی قوڵی هەبووە لەگەڵ ئەو لایەنانەی کە خاوەن عەقڵیەتی خۆبینین و ئامادەنین لەپێناو بەرژەوەندی نەتەوەو نیشتمان وازبهێنن لە قازانجی حیزبی و هەر ئەم جیاوازیەیە کە هێندێک جار لە کۆبوونەوەو کاری نیمچە هاووبەشی دوورخستووینەتەوە. بەخوێندنەوەی قوڵ و بابەتیانە بۆ پێشهاتەکان، بەرەی هاووکاری نێوان لایەنەکانی بە پێویست زانیوە و ڕۆژی ڕابوون و خرۆشانی کوردستان و ئێرانی لە بەرچاو بووە کە چەندە پێویستی بە ڕۆح و جەوهەری کۆبوونەوە لە دەووری پلاتفۆڕمێک هەیە تا بتوانن ڕێبەرایەتی جەماوەر بکەن و بەبێ پێک دادان و دووبارە بوونەوەی ڕابردووی تاڵ، ببنەهۆی ئارامی و عامڵی پێکهێنانی پایەکانی حوکمڕانی لەوەڵات. بەداخەوە هێندێک لە لایەنەکان بە عەمد ئەم پێشهات وزروورەتەیان لەبەرچاو نەگرتووە و لەئێستادا کە ئێران خرۆشاوەو جەماوەری کوردستان تێکەڵ بەم ڕابوونە بووە، بەشێوەی تاک وتەرا کاردەکەن و بەبێ لەبەرچاوگرتنی خواستی خەڵک و هەنگاو هەڵگرتن بۆ پێک هێنانی کۆبوونەوەێیک بەمەبەستی گەیشتن بە بەلاغ و ڕێکەوتنێکی چەند خاڵی کە جێگەی هیواو دڵنیایی بێت هیچ هەنگاوێکیان لێبەدی ناکرێت.
لەگەڵ باوەڕی قوڵی سازمان بە جیاوازی بیرو بۆچوون و پارێزگاری لە سەربەخۆیی سیاسی کە تێچویێکی زۆری بووە ولەم پێناوەدا چەندین قۆناغی سەختی تێپەڕاندووە، ڕۆژ لەدووی ڕۆژ باوەڕی بە نزیک بوونەوەی هێزو لایەنەکان بەمەبەستی ڕوخانی ڕژیم زیاتر دەبێت و لەم پێناوەدا هاووپەیمانیێکی مێژوویی و ڕیشەیی لەگەڵ سازمانی موجاهیدینی خەلق هەیە. ئەم هاووپەیمانی و ڕێکەووتنە کە لەسەربنەمای ڕوخانی ڕژیم و ڕەدکردنەوەی هەرجۆرە ووتووێژێک لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندیە، لەداهاتووی ئێراندا مافەکانی نەتەوەکەمانی زامن کردووە و پێویستە پەرە بەم هاووکاریە بدرێت. بۆ بەردەوام نەبوون لەسەر ئەم هاووکاری وڕێکەووتنە، لەگەڵ گەلێک کۆسپ بەرەووڕوویان کردۆتەوە و بۆ لادان لە بەها کانی گەلێک پلانیان بۆ داناوە. بەشێک لەوزەی بۆ بەگژداچوونەوەی پلانی بەناو دۆستی ناوخۆ و دەرەوە تایبەت کردووە و توانیویەتی گەڵاڵەو داوی لە باربردنی ئامانج و پەیامەکەی بەرپەرچ بداتەوە. لەگەڵ بەرەڕوو بوونەوەی بێلوتفی هێندێک لایەن، بەپێچەوانە هەوڵدانی سازمان بۆ یەکخستنی خەبات لەدژی ڕژیمی ئاخوندی پەرەیگرتووە و بەردەوام لەسەر ئەم خاڵە نەگۆڕە پێداگری کردووە کە دەبێ ئامانجمان ڕۆخاندنی ڕژیمی ئاخوندی بێت و دروست بوونی کۆدەنگیش لەم پێوەندیەدا بە خێراترکردنی ڕوخانی ڕژیم زانیوە. بێگومان باوەڕبوون بە ڕیفۆرم لەو دەسەڵاتە لە بنچینەی خەبات دوورمان دەخاتەوە و دەبێتە هۆی تەوەهۆم بۆ خەڵک کە ئەو دەسەڵاتە مەشروع یانە نا؟.
کاتێک ئەوانەی ڕێگەی ئیسڵاحات و هتد.....یان تاقی کردەوە و هیچ گۆڕانێک لە دەسەڵاتی ئاخوندی پێک نەهات، ئیدی لەم دوو دڵیە دوور کەوتنەوە و لەگەڵ جەماوەر کەوتن و شیعارو دروشمی ڕوخانیان هەڵگرت. دروشمەکانی خۆنیشان دەرانی کرماشان و مەشهەدو تاران وچەند شارێکی دیکەی ئێران کە خۆی لە ڕوخانی ڕژیم و مردن بۆ وەلی فەقێ دەبینێتەوە، دەرخەری ئەو ڕاستیەن کە دروشمی ڕوخانی ڕژیم چەند واقعی و ڕاستە. خۆپیشاندانی جەماوەری ناڕازی لەسەرگرانی و گەندەڵی دەستی پێکرد. دواتر بە بەرین بوونەوەی تەزاهورات و دروست بوونی ئاپۆڕایێکی مەزن لەجەماوەر، دروشمەکان گۆڕدران بۆ ئازادی و مردنی دیکتاتۆر و لەئاکامدا سووتاندنی وێنەی وەلی فەقێی لێکەووتۆتەوە. دەتوانین ئەم تەزاهوراتە بە جیاواز وەسف بکەین وخۆمان بۆ ئەگەری بەرین بوونەوەی خۆپیشاندان و گۆڕانکاری خێرا ئامادەبکەین.