ماوەی پێنج رۆژە راپەرینێکی مەزن و کەم وێ،ە لە شارەکانی ئێران دژ بە دەسەڵاتی گەندەڵ و دیکتاتۆری ئاخوندی بەرێوەدەچێ کە رژیم هەواڵی تەواو بۆ سەرکوتی راپەرینەکان د
ماوەی پێنج رۆژە راپەرینێکی مەزن و کەم وێ،ە لە شارەکانی ئێران دژ بە دەسەڵاتی گەندەڵ و دیکتاتۆری ئاخوندی بەرێوەدەچێ کە رژیم هەواڵی تەواو بۆ سەرکوتی راپەرینەکان دەدا و تا ئێستا ژمارەیەکیش شەهید و برینداری لێکەوتۆتەوە.
ئەم نارەزایەتیانەی خەڵک لەلایەن کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بەتایبەت سەرۆک و وەزیر و پارلمانتارەکانی وەڵاتەنەوە پشتیوانی لێ کراوە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ تا ئێستا سێ جار پشتیوانی لە راپەرینی خەڵکی ئێران دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندی راگەیاندوە. هەروەها مایک پێنس، وەزیری دەرەوە و چەندین ئەندامی کۆنگرە و سەنا پشتیوانیان لە نارەزایەتی خەڵکی ئێران کردووە.
هەروەها وەزیری دەرەوەی بریتانیا، نۆروێژ، سویید، یەکیەتی ئوروپا و چەندین وەڵاتی دیکە پشتیوانیان لە خواستی راپەرینی خەڵکی ئێران کرد.
هەروەها راگەیەنە جیهانیەکان بەشێوەیەکی بەربڵاو راپۆرتیان لە نارەزایەتیەکانی خەڵک هەیە.