چوارشه‌مه‌ 

21 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 19ی بەفرانباری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 19ی بەفرانباری 1394
سازمانی خەبات

گیان لە دەستدانی دوو زیندانی لە زیندانی ورمێ

له‌‌‌گرتووخانه‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندیی شاری ورمێ، به‌‌‌هۆی بڵاوبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی په‌‌‌تای ئه‌‌‌نفوڵانزاوه دوو به‌‌‌ندکراو‌گیانیان له‌‌‌ده‌‌‌ست دا. به‌‌‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، په‌‌‌تای ئه‌‌‌نفوڵانزا له‌‌‌گرتووخانه‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندیی شاری ورمێ بڵاو بۆته‌‌‌وه‌‌‌و له‌‌‌ئه‌‌‌نجامدا دوو به‌‌‌ندکراو گیانیان له‌‌‌ده‌‌‌ست داوه‌‌‌. ئه‌‌‌م هه‌‌‌واڵه‌‌‌ش له ‌لایه‌‌‌ن به‌‌‌رپرسانی گرتووخانه‌‌‌که‌‌‌و ناوه‌‌‌ندی هه‌‌‌واڵی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌پشتڕاست کراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌وه‌‌‌له‌‌‌کاتێکدایه‌‌‌که‌‌‌به‌‌‌ندکراوانی گرتووخانه‌‌‌ی ورمێ ڕایانگه‌‌‌یاندووه‌‌‌که‌‌‌، ڕێژه‌‌‌یه‌‌‌کی یه‌‌‌کجار زۆر به‌‌‌ندکراو له‌‌‌و گرتووخانه‌‌‌یه‌‌‌ڕاگیراون و له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ردا، ئیمکاناتی پزیشکی و بێهداری له‌‌‌نزمترین ئاستی خۆیدان و وه‌‌‌ڵامده‌‌‌ر نین.په‌‌‌تای ئه‌‌‌نفوڵانزای به‌‌‌راز ماوه‌‌‌ی چه‌‌‌ند مانگێکه‌‌‌له‌‌‌ئێران بڵاو بۆته‌‌‌وه‌‌‌و به‌‌‌و هۆیه‌‌‌وه‌‌‌تا ئێستا چه‌‌‌ندین هاووڵاتی گیانیان له‌‌‌ده‌‌‌ست داوه‌‌‌. هاوکات کاربه‌‌‌ده‌‌‌ستانی کۆماری ئیسلامیش به‌‌‌رده‌‌‌وام ڕایده‌‌‌گه‌‌‌یەنن که‌‌‌له‌‌‌ماوه‌‌‌یکی که‌‌‌م‏دا په‌‌‌تای ئه‌‌‌نفوڵانزای به‌‌‌راز کۆنتڕۆڵ ده‌‌‌که‌‌‌ین.


دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ی 55 نه‌‌‌خۆشی تووشبوو به‌‌‌ ئه‌‌‌نفۆڵانزای H1N1 له‌‌‌ کوردستان

جێگری زانستی ته‌‌‌ندروستی زانکۆی زانستی پزیشکی پارێزگای کوردستان له ڕاگرتنی‌ 584 که‌‌‌س له‌‌‌ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌کانی سه‌‌‌رتاسه‌‌‌ری پارێزگا به‌‌‌هۆی کێشه‌‌‌ی هه‌‌‌ناسه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌واڵی دا و وتی: 55 نه‌‌‌خۆشی تووشبوو به‌‌‌ ئه‌‌‌نفۆڵانزای H1N1 جۆری ئاندومیک له‌‌‌ پارێزگای کوردستان دۆزراونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دوکتۆر فه‌‌‌رزام بیدارپوور به‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌م بابه‌‌‌ته‌‌‌ وتی: تاکوو ئێستا له‌‌‌ پارێزگای کوردستان 55 که‌‌‌سی تووشبوو به‌‌‌ ئه‌‌‌نفۆڵانزای H1N1 جۆری ئاندومیک دۆزراونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. ناوبراو به‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ 5 که‌‌‌س له‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ که‌‌‌ تووشی ئه‌‌‌نفۆڵانزای H1N1 بوون، گیانی خۆیان له‌‌‌ده‌‌‌ست داوه‌‌‌، زیادی کرد: سه‌‌‌رجه‌‌‌م ئه‌‌‌و 5 که‌‌‌سه‌‌‌ نه‌‌‌خۆشییه‌‌‌کی ڕێخۆشکه‌‌‌ر بۆ زاڵبوونی ئه‌‌‌و ڤایرووسه‌‌‌یان بووه‌‌‌ و ئه‌‌‌وه‌‌‌ش‌ بۆته‌‌‌هۆی مه‌‌‌رگی ئه‌‌‌وان.


وه‌‌‌زاره‌‌‌تی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی تورکیا باڵوێزی ئێرانی بانگهێشت کرد 

ڕۆژنامه‌‌‌ی حکوومەتی ده‌‌‌یلی سه‌‌‌باح ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ وه‌‌‌زاره‌‌‌تی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی تورکیا باڵوێزی ئێران له‌‌‌و وڵاته‌‌‌ی بانگهێشت کردووه‌‌‌. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئه‌‌‌م ڕۆژنامه‌‌‌یه‌‌‌ به‌‌‌ گێڕانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌رچاوه‌‌‌یه‌‌‌کی ئاگادار نووسیویە: شه‌‌‌وی پێنجشه‌‌‌ممه‌‌‌ی ڕابردوو باڵوێزی رژێمی ئاخوندی ئێران بانگهێشتی وه‌‌‌زاره‌‌‌تی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی تورکیا کراوه‌‌‌. به‌‌‌ پێی زانیارییه وه‌‌‌ده‌‌‌ستهاتووه‌‌‌‌کان، وه‌‌‌زاره‌‌‌تی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی تورکیا ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تی ده‌‌‌ربڕیوه‌‌‌ سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌و ڕاپۆرتانه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌ میدیاکانی ئێراندا بڵاو کراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌باره‌‌‌ی ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌ نێوان سه‌‌‌فه‌‌‌ری ڕه‌‌‌جه‌‌‌ب ته‌‌‌ییب ئه‌‌‌ردۆغان، سه‌‌‌رۆک کۆماری تورکیا بۆ ڕیاز و له‌‌‌سێداره‌‌‌دانی شێخ نه‌‌‌مر باقره‌‌‌لنه‌‌‌مر، مامۆستای به‌‌‌ناوبانگی عه‌‌‌ره‌‌‌بستان په‌‌‌یوه‌‌‌ندی هه‌‌‌یه‌‌‌ و ئه‌‌‌و ڕاپۆرتانه‌‌‌ی به‌‌‌ توندی ئیدانه‌‌‌ کردووه‌‌‌.


کوژرانی 7 پاسداریتری رژێمی ئاخوندی لە سووریە

حەوت پاسداریتری رژێمی ئاخوندی لە سووریە کوژران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی هەینی 18ی بەفرانباری 1394، هەواڵدەرییەکانی سەر بە رژێمی ئاخوندی بڵاویان کردەوە کە حەوت پاسداری رژێمی ئاخوندی کە بۆ کوشتاری رژێمی ئاخوندی رۆیشتبوونە ئەو وڵاتە  لە تێکهەڵچوونی چەکداریدا کوژراون. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم پاسدارە کوژراوانە بریتین لە، نزام مۆحسنی، جەمشید ئەحمەدی و محەمەد زەکان عەتایی کە لە شاری شیراز نێردراون و هەر وەها مێهدی حسینی، سەلیم سالاری و حەسەن ئەسەدۆڵاهی کە لە شاری قۆم نێژران و پاسداریکیتر بە ناوی محەمەد زەهروەند کە لە ناشتنەکەیدا بەرپرسانی ئەمنییەتی و سیاسی رژێمی ئاخوندی بوونیان هەبووە.

عەرەبستان 4 جاسووس و تیرۆریستی رژێمی ئاخوندی موحاکمە دەکات

عەرەبستان چوار کەس لە ئەندامانی رژێمی ئاخوندی کە لەو وڵاتە بە تاوانی جاسووسی و تیرۆریستی دەستبەسەر کراون دادگایی دەکات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، یەکێک لەو کەسانە بە تاوانی جاسووسی دەستبەسەر کراوە و سێکەیتریشیان بە تاوانی کارۆ تیرۆریستی دادگایی دەکرێن. بە پێی ئەم راپۆرتە، هەواڵی دادگاییکردنی ئەم چوار جاسووس و تیرۆریستە لە کاتێکدا بڵاو کراوەتەوە کە عەرەبستان لە نارەزایەتی بە هێرش کردنە سەر سەفارەتەکەی لە تاران و دەستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندی لە وڵاتانی عەرەبی، پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ تاران بچراندووە.


 زیاتر لە سێ ملیۆن کەس لە یەمەن ئاوارە بوون

زیاتر لە سێ ملیۆن کەس لە خەڵکی یەمەن، بەهۆی بەردەوامی شەڕ و پێکدادان لە وڵاتەکەیان ئاوارە بوون و لە رەوشێکی زۆر سەختدا دەژین. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەوان لەلایەن چەندین رێکخراوێکی خێرخوازیەوە هاوکاری دەکرێن و شوێنی مانەوەیان بۆ دابین دەکرێت، بەڵام کەموکوڕییەکی یەکجار زۆر بە هاوکارییەکانەوە دیارە، چونکە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هاوکارییەکانیان کەم کردووەتەوە، بەتایبەتی هاوکاریە داراییەکان. عەبدولوەهاب شەرەفەدین، بەڕێوەبەری یەکەی ئۆپەراسیۆنەکانی هاوکاریکردنی ئاوارەکان دەڵێت:"کۆمەڵێک بەشمان هەیە کە شت دابین دەکەن و هاوکار دەبن لە نیشتەجێکردنی ئەم ئاوارانە، لە ناویشیاندا خواردن و شەڵتەر بۆ ئاوارەکان دابین دەکەن، بەڵام هێشتاش کەموکوڕییەکی یەکجار زۆر هەیە سەبارەت بە هاوکارییەکان لەلایەن رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانەوە، بەتایبەت هاوکارییە داراییەکان" نەشوان ئەل عەتتاب، بەڕێوەبەر لە وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند:"بەهۆی ئەوەی کە وڵاتەکەمان پێیدا تێپەڕ دەبێت ، بەهۆی هێرشەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی سعودیە زیاتر لە هەشت هەزار کەس شەهید بوون و 28 هەزار کەس بریندارن، زیاتر لە سێ ملیۆن کەس ئاوارە بوون لە ئەنجامی ئەم هێرشانەو گەمارۆدانی ناوچەکانەوە، رەوشی تەندرووستی لەم وڵاتە بەرەو خراپتربوون چووە، بەهۆی گەمارۆدانی ئەم ناوچانەوە".

 

 

 

 

 

 

 

 

سوپای ئیسرائیل جلوبەرگی دژە چەقۆ دروستدەکات

کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی جلوبەرگێکی تایبەتی بۆ سوپای ئیسرائیل دروستکرد، ئەوەش لە پێناو پاراستنیان لە چەقۆکێشانی ئەو هێرشبەرە فەلەستینییانەی هێرشیاندەکەنە سەر. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، جلوبەرگەکە پێکهاتووە لە ئیلەگێک بۆ بەشی سەرەوەی سەربازەکان و بڕیارە ئەم هەفتەیە ژمارەیەک بەسەر ئەو سەربازانەدا دابەشبکرێت کە لەخاڵەکانی پشکنین دەوامدەکەن، لەو ناوچانەی زۆرترین بەریەککەوتنی تێدایە لەگەڵ فەلەستینییەکان. بە گوتەی رۆژنامەی ماحانیە، کە سوپای ئیسرائیل دەریدەکات بەشی دەرەوەی ئەو جلوبەرگە لە ماددەی پلاستیک دروستکراوە و ناوچەی نێوان گەروو و تا دەگاتە خوار کۆئەندامی هەناسە دەپارێزێت، دیوی ناوەوەیشی پێکدێت لە قوماشێکی نەرم.  داهێنەری بیرۆکەکە کۆمپانیای ئیف ئێم ئێسە، کە بەردەوام کەرەستەو پێداویستیی پۆشاکی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل دروستدەکات. 


8 ساڵ و 11 مانگ و 1 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 19ی بەفرانباری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 19ی بەفرانباری 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران