فرمێسک ئەردەڵان
لە دوای نزیک بە چوار دەیە سەرکوت و گەندەڵی و دزی و بڕیارەکانی رۆحانی کە پێچەوانەی بەڵێنەکانی بوو، خەڵک تاقەتیان نەماوە و هەموو ئەو زوڵمو ستەمەی
فرمێسک ئەردەڵان
لە دوای نزیک بە چوار دەیە سەرکوت و گەندەڵی و دزی و بڕیارەکانی رۆحانی کە پێچەوانەی بەڵێنەکانی بوو، خەڵک تاقەتیان نەماوە و هەموو ئەو زوڵمو ستەمەی لە دوای هاتنە سەرکاری دەسەڵاتی ئاخوندان تا ئێستا لێیان کراوە، بۆتە هۆی سەرهەڵدانی بێزاری و توورەیی خەڵک، هاتوونەتە سەرشەقامەکان و هەموو چین و توێژەکانی ئێران بوێرانە داوای مافی خۆیان دەکەن.
سەرەتای ئەم راپەڕینە لە ٦ی بەفرانبار 1396 لە شاری مەشهەد دەستی پێ کردوە و شارەکانی دیکە بە ئەرکی خۆیان زانیوە کە بێنە سەرشەقام و دژ بە دیکتاتۆریەت و گەندەڵی نارەزایەتی دەرببرن. جیاوازی ئەم راپەرین و نارەزایەتیانە ئەوەیە کە: یەکەم لە دروشمەکاندا راستەوخۆ ئاخوند خامنەیی رێبەری رژیمی ئێران دەکەنە ئامانج، دوهەم ئەوەی کە ئەم نارەزایەتیانە بەشێوەیەکی یەکگرتوو لەلایەن تێکڕای چین و تووێژەکانی کۆمەڵگەی ئێرانەوە دەستی پێکردووە، ئەویش لە کاتێکدا زۆربەی هەرە زۆری کۆمەڵگەی ئێران بەدەست برسیەتی و هەژاری کە ئاکامی سیاسەتی رژیمە دەستی پێ کرد.
لەسەرەتای ئەم راپەرینەدا رژیم پێی وابوو وەکو نارەزایەتیەکانی پێشوو دەتوانێ سەرکوتی خەڵک بکات، بەڵام لەدوای ئەوەی لانی کەم لە ۲۱پارێزگای ئێران جەماوەر راپەریون و وێنە و هێماکانی سەرانی دەسەڵاتیان هێنایە خوارەوە و ئاگریان تێبەردان و چاونەترسانە لەبەرامبەر هێزە سەرکوتگەرەکاندا وێستانەوە، هەست بە مەترسی دەکات، جوێ لە کوشتن و گرتنی جەماوەر، هەموو رێگەیەکی دیکەی وەک راگرتنی تلگرام و ئێنستاگرام لە ناوخۆی ئێران بۆ راگرتنی ئەو نارەزایەتیانەی گرتووەتەبەر.
ئەوەی جێگەی باس و تێرامانە هەڵوێستی رۆژئاوا لە بەرانبەر ئەو راپەڕینانەیە کە بە پێچەوانەی نارەزایەتیەکانی پێشوو، ئەوجار هەر زوو دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا لە توویتێکیدا گوتویەتی کە خەڵکی ئێران تەحەمولی ئەو بارودۆخەیان نەماوەو نایانهەوێ سەرمایەی ئەو وڵاتە بۆ گرووپە ترۆریستیەکان بە فیرو بروات. بە وتەی بەرپرسانی رۆژئاوا ئەم راپەڕینە لە ساڵی ٨٨بەهێزترە و ئەم جارە خەڵک رۆڵی گرینگیان هەبووە. شیرین عیبادی: نارەزایەتی ئەم ماوەیە سەرەتایێکە بۆ دەستپێکی قۆناغێکی نوێ.
شیمانەی ئەوە دەکرێ لە داهاتوویەکی نزیکدا راپەرینە جەماوەریەکەی ئەو جارە هەموو شار و ناوچەیەکی ئێران بگرێتەوەو نیزامی دیکتاتۆری ئاخوندی بچێتە ریزی دەسەڵاتە دیکتاتۆرە لە کار لادراوەکان و خەڵکی ئێران بە ئازادی و مافە بنچینەییەکانی خۆیان بگەن و کۆتایی بە ستەم و بێ عەداڵەتی لەو وەلاتە بێ.