لەگەڵ پەرەسەندنی راپەرینەکان لە کوردستان و باقی پارێزگاکانی رۆژئاوای ئێران، ناوەندی خانەنشینکراوەکانی سپای پاسداران لە پارێزگای کوردستان، کۆنەجاشەکانی بانگ کرد
لەگەڵ پەرەسەندنی راپەرینەکان لە کوردستان و باقی پارێزگاکانی رۆژئاوای ئێران، ناوەندی خانەنشینکراوەکانی سپای پاسداران لە پارێزگای کوردستان، کۆنەجاشەکانی بانگ کردووەتەوە.
ئەو ناوەندە بە ناردنی کورتە نامە بۆ کۆنە جاشەکان، داوای لێکردوون کە بە زوترین کات خۆیان بناسێنن بە سپای شاری سنە.
ناوەرۆکی ئەو کورتە نامەیە بریتیە لە: بە سەرنج دان بە زەرورەتی پێشهاتوو، بەمەبەستی رێکخستن بۆ رووبەرووبونەوە لەگەڵ فیتنە، پێویستە بە زوترین کات خۆتان بناسێنن بە سپای شاری سنە.
هەر لەو پێوەندیەدا، هەموو دەزگاکانی ئێتلاعاتی سەر بە رژیم لە پارێزگاکانی ورمێ، کرماشان و ئیلام، بە ناردنی کورتە نامە بۆ هاوڵاتیان، هەرەشەیان لێکردوون کە بەشداری خۆپیشاندانەکان نەکەن و ئەو خۆپیشاندانانەیان بە غەیرە قانونی و رێپێنەدراو لەقەڵەم داوە.