هیدەر نائۆرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە کۆنفرانسێکی هەواڵدەریدا لەبارەی راپەرینەکانی خەڵکی ئێران گووتی: ئەوەی کە سەرۆککۆماری ئامریکا باسی لێوە دەکات
هیدەر نائۆرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە کۆنفرانسێکی هەواڵدەریدا لەبارەی راپەرینەکانی خەڵکی ئێران گووتی: ئەوەی کە سەرۆککۆماری ئامریکا باسی لێوە دەکات بە وردی خواستی خەڵکی ئێرانە بۆ گۆران.
ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێک لە پێوەند بە داواکاری نیکی هێلی لە شۆرای ئەمنیەت بۆ پێراگەیشتن بە سەرکوتی خۆپیشاندەرانی ئێران لە شۆرای ئەمنیەت گووتی: زۆرێک لە وڵاتانی جیهان ئەوەی کە لە ئێراندا روودەدات لە نزیکەوە دەبینن، ئامریکاش بەهەمانشێوە. بە دڵنیاییەوە هاوپەیمان و هاوبەشەکانی ئێمەش وەک فەرانسەو ئاڵمان و ئینگلستانیش بەهەمان شێوە. ئێوە لە رۆژەکانی کۆتایدا گوێبیستی ئەوان بوون کە نیگەرانیەکانیان بەهەمان شێوەی ئێمەیە و نیگەرانن لە بارەی مافی مرۆڤ لە ئێراندا.
ئێمە لە نزیکەوە شاهێدی دەستبەسەر کردنی خەڵکین بە هۆی خۆپیشاندانێکی ئاشتیخوازانە. بارودۆخی خەڵکی ئێران، جێگەی نیگەرانی ئێمەیەو باوەرم وایە بابەتی نیگەرانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیشە.
نیگەرانی ئێمە لەوەیە کە خەڵکی ئێران نەتوانن بە شێوەیەکی کراوەو بە ئازادانە و بەبێ ترس لە زیندانی کردن قسە بکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە: ئێمە لە کۆمەڵێک خۆپیشاندەرمان بیستووە کە نیگەرانی پشتیوانی ماڵی لە سوریە و حزب اللە و ناردنی چەک بۆ سەراسەری جیهانن، بەو هۆکارە دۆناڵد ترامپیش هاوشێوەی خەڵکی ئێران بەدوای گۆرانەوەیە.