لە رۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە 13 و 14ی بەفرانباری 1396 لە زۆربەی شارە گەورە و بچوکەکانی ئێران تەزاهوراتی دژی حکوومەتی بەردەوام بوو. شارەکانی تاران ، ئەهواز،
لە رۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە 13 و 14ی بەفرانباری 1396 لە زۆربەی شارە گەورە و بچوکەکانی ئێران تەزاهوراتی دژی حکوومەتی بەردەوام بوو. شارەکانی تاران ، ئەهواز، شیرئابادی زاهیدان، بەندەر عەبباس، دزفول، مەلایر، ساوە ، خورەم ئاباد ،ئیسفەهان و توربەتی حەیدەرییە و لە کوردستانیش لە شارەکانی کرماشان و سنە و ئیلام و سەقز خۆپیشاندان دژی حکوومەت بەرێوە چوو.
سەرەرای میلیتاریزە کردنی شارکانی ئێران و بلاوبوونەوەی هێزە سەرکووتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی خەڵکی نارازی لە شەقامەکان دروشمی دژی حکوومەتی و مردن بو دیکتاتۆریان بەرز کردەوە .
جێگەی باسە ژمارەێکی بەرچاوی خەڵک لە لایەن هێزە داپلۆسێنەرەکان دەستبەسەر کراون و راپێچی گرتووخانەکان کراون.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە رژیم بەردەوام لە هەوڵی زیادکردنی هێزە سەرکووتگەرەکانیەتی و تەنانەت هێزە خانەنشین کراوەکانیشی بەکاردێنێ و ترسێکی یەکجار زۆریان لێ نیشتووە. هاوکات خەڵک پارەکانیان لە بانکەکان دەردەکێشنە دەرەوە و هەروەها نرخی دۆلاریش بەردەوام لە هەڵکشاندایە.