ناڕەزایەتی و ئاخێزی گەلانی ئێران بەرهەم وخواستی گەلێکی چەوساوەیە، کە هەموو چین و توێژێکی ئەو کۆمەڵگایەی گرتۆتەوە وبەشدارن.
زێنەب حسێنی
ناڕەزایەتی و ئاخێزی گەلانی ئێران بەرهەم وخواستی گەلێکی چەوساوەیە، کە هەموو چین و توێژێکی ئەو کۆمەڵگایەی گرتۆتەوە وبەشدارن.
لەوەڵاتانی دیکتاتۆر لێدراو،سەرچاوەی گۆڕان هێزی ڕووخێنەرە ودەبێت بەخوێن وقوربانێیکی زۆر گۆڕانێک لەسیستەم پێک بێنیت.ئەم حاڵەتە تەواو بەپێچەوانەی وەڵاتانی دیموکراتیک وئازادە. لەوەڵاتانی ئازاد دەنگی خەڵک سەرچاوەی گۆڕانکاریە،لەلای ئێمەش کوشتن وبڕین وهێزی توندووتیژ.
هەربەم پێیە دەبێ ئازادی وپێکهێنانی ئەم سیستمە ئازادە،ببێتە خواستی بنەڕەتی و بەڵێ بۆ دنیاییکی مودێڕن کە خواست ودەنگی گەل سەرچاوەی دەسەڵات بێت،خاڵی بەهێزی کۆکەرەوەی چینەجیاوازەکان بێت.
خواستەکانی ئەو خۆپیشان دانانە بە پێی داوای چین و توێژەکان جیاوازەو هەر بەشەو ئامانجێکی هەیە ،بەڵام ڕوخانی ڕژیم خاڵی کۆکەرەوەیە وئەم دروشمەیە کە بۆتە شێعاری زاڵ، بە دیموکراتیزە دەزاندرێ.
ژنان و لاوان و بەگشتی هەریەکەو داواێیکیان هەیە و نابەرابەری ودیکتاتۆری ژانی بە جەرگیان گەیاندووە و ڕژاندونیە سەر جادە.
ناڕەزاییەتیەکانی گەلانی ئێران ساڵانە دووبارە دەبنەوە و هەرجارەو بە هۆکارێک سەرهەڵدەدەن. ناڕەزایەتیەکان ئەگەرچی کپ کراوونەتەوە،بەڵام ڕێگە خۆشگەربوون و ئەم تەزاهوراتانەی ئێستە درێژەی ئەو ناڕەزایەتیانەی پێشوون.من لەسەر ئەوباوەڕەم ئەم تەزاهوراتە ئەگەر بەهێزی کوشتن داش بمرکێتەوە،لە داهاتوودا سەرهەڵدەداتەوە وبەئەزموون لەم جارە،ئیتر بەردەوامی تاڕووخان دەکرێتە ئەمری واقع.
ئەو ناڕەزایەتانەی پێشوو زۆربەیان بەهۆی داوایێکی دیاری کراو ڕویان داوە و هەر ئەو هۆکارەش بۆتە هۆی سەرکوتی خێرای ئەو خۆپیشان دانانەو پۆلێک لە خەڵک لە زیندانەکان ئاخنراون ،بەڵام نەیانزانی زیندان دەبێتە فێرگە بۆ بەرەووڕوو بوونەوەیان.
خۆپیشاندانەکانی ئێستا کەزۆربەی شارەکانی گرتۆتەوەو بەردەوام ڕوو لە زیاد بوونە وجیاوازە.
خواستی خۆپیشاندەران بەپێی ئەو چین و توێژەی بەشدارە ،جیاوازەو هەر توێژە داوایەکی ڕەوای خۆی هەیە کە دەیەوێ گیانی خۆی بۆ بکاتە قوربانی، بەڵام هەموو داواکانی ئەو گەلە وەزاڵەهاتوە، لەیەک ئامانجدا خۆی دەبینێتەوە،ئەویش ڕوخانی ڕژیمی ئاخوندیەو پێیان وایە لەئاکامی ڕووخانی ئەو ڕژیمە، هەموو خواستە نەتەوەیی وچینایەتی وسنفیەکان دەستەبەر دەبن.
ڕژیمی ئێران دەیهەوێ و لە هەوڵی ئەوەدایە کە بەهۆی خواستە جیاوازەکان ڕێڕەوی خۆپیشاندەران بەلاڕێدا بەرێ و بە تاشینی ودروستکردنی دژمنی نادیار،هاوکات تۆمەتی دەستێوەردانی دەرەکی و زۆر بیانوی تر بۆ کاڵ کردنەوەی داوا ڕەواکان، سەرکوت دەکاتە چارەسەر.
ئەو ڕێکارانەی کە دەبێت خۆپیشاندەران بیگرنە بەرو و ئاواتی ڕەشی ئەو دەسەڵاتە بخەنە ژێر پێی ،درێژەدان بە تەزاهورات و ڕێپێوانە و یەکڕیزی و بەردەوام بونە تاکو بە دنیای بسەلمێنن لەسەر داوا ڕەواکانیان سوورن.نابەرابەری ئەوانی هێناوەتە سەر جادەو هیچ شتێک ناتوانێ پێچەوانەی ئەوە بە دنیا نیشان بدات.
ڕژیم بە چەک وچۆڵیشەوە دەترسێ،خەڵکیش بەدەستی خاڵی هێرش دەبەن.
ئەمەیە جیاوازی نێوان هێزی جەماوەر و ڕژیمی ئاخوندی.