ڕۆژی چوارشەمە رێکەوتی (٢٠ ١٨/١/٣) شاندێکی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سەردانی پارلەمانی هەرێمی کوردستانی کرد. شاندی سازمانی خەبات پێکهاتوو لە بەرێزان
ڕۆژی چوارشەمە رێکەوتی (٢٠ ١٨/١/٣) شاندێکی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سەردانی پارلەمانی هەرێمی کوردستانی کرد. شاندی سازمانی خەبات پێکهاتوو لە بەرێزان کاک کامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی کومیسیۆنی پێشمەرگە و بەرێزان خاتوو شیلان محەممەدی و خاتوو ئەوین فەرەجی ئەندامانی کومیتەی ناوەندی سەردانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان کرد و لە لایەن بەرێز خاتوو شیلان شێخ جەعفەر سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە و شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان پێشوازییان لێکرا.
لەو دیدارەدا چەندین تەوەری گرینگی رۆژ و باسی جێگەی بایەخی دوو لایەن ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر کرا و پرسەکانی تایبەت بە گەلی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان قسەی لەسەر کرا. جێگەی باسە سەرۆکی لێژنەی پێشمەرگەی پارلەمانی کوردستان وێرای ستایش و پێزانینی خۆی بۆ بەشداری هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات لە شەری داعش ، دەوری هێزەکانی پێشمەرگەی لەو نەبەردیانەی بەشداریان تیدا کردبوو بە گرینگ و شوێندانەر وەسف کرد.