دەوڵەتی ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر پێنج شیرکەتی سەر بە رژیمی ئێران کە پێوەندیان بە بەرنامەی مووشەکی ئەو رژیمەوە هەیە. ئەو شیرکەتانە پیشەسازین و بە باکری ناسراون
دەوڵەتی ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر پێنج شیرکەتی سەر بە رژیمی ئێران کە پێوەندیان بە بەرنامەی مووشەکی ئەو رژیمەوە هەیە. ئەو شیرکەتانە پیشەسازین و بە باکری ناسراون کە بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەمریکا لە پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەکی رژیمی ئێراندا دەوری گرینگیان هەیە.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا تێکرای دارایی شیرکەتەکانی خەرازی، موقەدەم، سەنیعی خانی و شوشتەری لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستیان بەسەردا دەگیرێ و قەدەغەیە شیرکەتە ئەمریکاییەکان سات و سەودایان لەگەڵدا بکەن.