کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان
هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئاخوندی ئیران هاووڵاتییەکی کوردی شاری "سێرۆ"، سەر بە بەخشی سۆماتی برادۆست، کە باوکی سێ منداڵ بووە دایە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "گەرمان مەحموودپور"، تەمەن ٤٦ ساڵ و کوڕی "عەلی"، بە هۆی تەقەت ڕاستەوخۆی مەئمورانی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە شاری سێرۆ سەر بە پاریزگای ورمێ گیانی لەدەست دا. ئەو ڕووداوە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٦ی بەفرانباری ١٣٩٤ ڕوویداوە و تەرمی ناوبراو تا ئێستاش لە ساردخانەی نەخۆشخانەی "ئیمام" ڕاگیراوە. گەرمان مەحموودپوور خەڵکی گوندی "مافەران" بووە و هێزە نیزامییەکانی ناوچەکە بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک ناوبراویان داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە.
باگهێشتی کچە پاسکیلسواری کورد بۆ ئۆردووی تیمی نه‌ته‌وه‌یی ئێران
به‌رپرسی ئیداره‌ی وه‌رزش و لاوانی شاری سه‌قز ڕایگه‌یاند که، کچە پاسکیلسواری خه‌ڵکی سه‌قز بۆ ئۆردووی تیمی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بانگهێشت کرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، "فه‌رهاد خاکی" له‌کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند که، "مائیده‌ڕه‌زه‌وی" وه‌رزشوانی کوردی پارێزگای کوردستان، له‌لایه‌ن "پریمووس ئسترانکار"ی ڕاهێنه‌ری نوێی خه‌ڵکی ئیسلۆڤێنییەوه، بۆ به‌شی "کراس کانتری" ئۆردووی تیمی کچان لە ته‌مه‌نی "لاوان"دا، بانگهێشت کرا. ناوبراو له‌درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕایگه‌یاند که‌له‌و ئۆردوویه‌دا ٢٤ پاسکیلسواری هه‌ڵبژێردراو له‌سه‌رانسه‌ری پارێزگاکانی ئێرانەوە بانگهێشت کراون. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا سه‌رۆکی پاسکیلسواره‌کانی شاری سه‌قز ڕایگه‌یاند که، به‌شداریی "مائیده‌ڕه‌زه‌وی" له‌ئۆردووی تیمی نه‌ته‌وه‌یی ئێران‌دا، جێگه‌ی شانازییه‌بۆ پارێزگای کوردستان. باهۆنه‌ر هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که،ته‌نیا له‌سه‌قز ١٤ هه‌زار وه‌رزشوان ڕێکخراون و له‌و ڕێژه‌یه‌ش، ١٢٠ که‌سیان به‌شێوه‌ی پیشه‌یی له‌ڕشته‌ی پاسکیلسواریدا کار ده‌که‌ن.
یارمه‌تی گه‌یاندنی شاخه‌وانانی بۆکان و مه‌هاباد به گوندی به‌سری
45 شاخه‌وان له شاره‌کانی بۆکان و مه‌هاباد به پشتیوانی گشتی خێرخوازانی ئه‌م دوو شاره یارمه‌تییان گه‌یاندووه به خه‌ڵکی گوندی به‌سری له ڕێگای بۆکان- مه‌هاباد که ماوه‌یه‌که گیرۆده‌ی به‌فر هاتبوون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، تاهر په‌هنایی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی شاخه‌وانانی مه‌هاباد ئه‌مڕۆ (یه‌کشه‌ممه/ 20ی به‌فرانبار) رایگەیاند، چه‌ندین هه‌ڵبژارده‌ی شاخه‌وانی له‌وان 28 که‌س له شاری مه‌هاباد و 17 که‌سیش له شاری بۆکان، به ڕێپێوانێکی 4 کاتژمێری به‌ره‌و گوندی به‌سری به‌ڕێککه‌وتن و یارمه‌تییه‌کانی دیکه و له‌وان ماکی خۆارکی و که‌ره‌سته پێویسته کۆکراوەکان به ئۆتۆمبێلیان گواستراوەتەوە بۆ ئەو گوندە به‌سره و بۆ که‌سانی تووشبووی نه‌خۆشی گولی. ناوبراو زیادی کرد: یارمه‌تییه کۆکراوه‌کان له لایه‌ن شاخه‌وانان و خێرخوازانی ئه‌م دوو شاره، له نزیک 60 میلیۆن ڕیاڵ و دابین کردنی ماکی خۆارکی هه‌ر به‌م بایه‌خه، ڕاده‌ستی نه‌خۆشانی گوندی به‌سره کراوه و هه‌روه‌ها حه‌وته‌ی ڕابردووش تیمێکی حه‌وت که‌سی له شاخه‌وانانی مه‌هابادی یه‌ک هه‌زار و 800 نان و ڕێژه‌یه‌ک که‌ره‌سته‌ی پێویستیان به ده‌ستی خه‌ڵکی ئه‌م گونده گه‌یاندووه. به‌سری گوندێکی بچووکی له‌بیرکراو له مه‌ودای 18 کیلۆمه‌تری مه‌هاباد له جاده‌ی بورهانه و له ئێستادا 27 بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م گونده تووشی نه‌خۆشی گولین.
گەندەڵیێکی 200 میلیۆن یۆرۆیی دیکە لە ئێران ئاشکرا بوو
وەزارەتی ئیتلاعاتی رژێمی ئاخوندی ڕایگەیاندØ› باندێکی دزیی ٨ هەزار میلیاردییان دۆزیوەتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،ڕۆژنامەی ئارمان لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوەØ› جێگری وەزیری ئیتلاعاتی رژێمی ئاخوندی ئێران، بۆ خەبات لە دژی گەندەڵییە ماڵییەکان ڕایگەیاندووەØ› باندێکی دزیی زەبەلاحمان دۆزیوەتەوە کە بڕی ٨ هەزار میلیارد تمەن "گەنداڵیی ماڵی‌یان" کردووە. بەپێی ئەم هەواڵە باندی ئاماژەبۆکراو، بە دامەزراندنی چەندین کۆمپانیای بازرگانی و بە ڕواڵەت، دانی ڕاوێژ بە کۆمپانیاکانی دیکە، لە باری بازرگانی و دزەکردن بۆ نێو ڕێکخراوی کاروباری ماڵیاتی، زانیارییە نهێنییەکانیان دزیوە و لەو ڕێگەوە، هەوڵی دەوردانەوەی یاساکانی ماڵیاتیان داوە کە بەم شێوەیە توانیویانە بڕی ٨ هەزار میلیارد تمەن بدزن. ئەم باندە ماوەی چەندین ساڵە بە هاوکاریی یەکێک لە بانکەکانی ئێران کار دەکەن و هەر جارە و بە شێوازێک بۆ وێنە قاچاخی شتومەک، قۆرخ کردنی زەوی، ساختەکردنی بەڵگە، پارەشوشتنەوە و کاری ئەرز، درێژەیان بە چالاکییەکانیان داوە. ماوەیەک پێش ئێستاش باندێکی هاوشێوە، دەستی بەسەردا گیرا، کە تێیدا "محەمەد ڕەزا خاوەری" سەرۆکی بانکی "ملی" بڕی ٣ هەزار میلیارد تمەنی دزیبوو.
لە سێدارەدانی 19 زیندانی لە ماوەی دوو رۆژدا
لە ماوەی تەنیا دوو رۆژدا لە لایەن رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە 19 زیندانی لە سێدارە دراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بەکرێگیراوانی رژێم لە رۆژی پێنجشەممە 17ی بەفرانباری 1394، لاوێکی 25 ساڵەیان لە مەیدانی تەرەباری شەبستەر و زیندانیکیتریان لە خۆی لە بەر چاوی خەڵکەوە لە سێدارە دا. بە پێی ئەم راپۆرتە، هەر لەو رۆژەدا سێ زیندانی لە زیندانی ئەردەبێل و زیندانیێک لە زیندانی هەمەدان لە سێدارە دران. هەر وەها دوو زیندانی لە زیندانی رەشت لە سێدارە دراون. جێگەی باسە کە لە رۆژی چوارشەممە 16ی بەفرانبار، سێ زیندانی لە زیندانی ناوەندی ورمێ، پێنج زیندانی لە زیندانی گەوهەردەشت و سێ زیندانی لە زیندانی ناوەندی کەرەج لە لایەن رژێمی ئاخوندییەوە لە سێدارە دراون.
8 میلیۆن بێ‌کاری (زۆرینە خوێندەوار) دەستکەوتی دەوڵەتی رۆحانی
دەستکەوتی دەوڵەتی حەسەنی رۆحانی لە ماوەی رابردوودا هەشت میلیۆن بێکار بووە کە زۆربەیان لە چینی خوێندەواری کۆمەڵگای ئێرانن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، یەکێک لە ئەندامانی باندی مۆتەلفە بە ناوی ئەل ئسحاق بە دانپێدانان بە قەیرانی ئابووری ئێران وتی، بە داخەوە وڵات بەرەورووی کێشەی زۆری ئابووری بووەتەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو وێرای ئاماژە بە سیاسەتە هەڵەکانی دەوڵەتی رۆحانی وتی، بێ‌کاری و رەخساندنی هەلی کار گەورەترین کێشەی وڵاتە و بە داخەوە نزیک بە هەشت میلیۆن بێ‌کاری داواکاری کار لە یەک ساڵی رابردوو بوونیان هەبووە و ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەوانەی کە لە حەفتەێکدا تەنیا دوو کاتژمێر کار دەکەن بە بێکار هەژمار ناکرێن. جێگەی باسە کە ناوبراو وتی، زۆرینەی کۆمەڵگای بێ‌کاری ئێران لە چینی خوێندەوارن.
ئەمریکا ویدیۆی تەقاندنی مووشەکەکانی سوپای پاسدارانی بڵاو کردەوە
هێزی دەریایی ئەمریکا دوێنێ شەممە 19ی بەفرانباری 1394، ویدیۆیەکی رەش و سپی بڵاوکردەوە، کە لەلایەن هەلیکۆپتەرێکی ئەمریکاوە تۆمارکراوە و تیایدا چەند کەشتییەکی بچووکی جەنگیی سەر بە سوپای پاسدارانی رژێمی ئاخوندی ئێران دەردەکەون و کۆمەڵێک موشەکی ئاڕاستە نەکراو (پێشکەوتوو نین) لە نزیک کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکا تاقیدەکەنەوە. بەپێی زانیارییەکان، چەند کەشتییەکی بچووکی سەربازیی سەر بە سوپای پاسداران، ژمارەیەک موشەکی ئاڕاستە نەکراویان لە نزیک کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی (هاری ئێس ترومان) لە گەرووی هورموز تاقیکردووەتەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، سوپای پاسداران تەواوی ئەم زانیاریانەی ئەمریکای رەتکردەوە و رایگەیاند، کە ئەم تۆمەتە ناڕەوایانە، هاوشێوەی جەنگی دەروونین.گرتە ویدیۆکە، کەشتییە جەنگییەکانی ئێران لە کاتی تاقیکردنەوەی موشەکەکاندا لە نزیک کەشتیی فرۆکەهەڵگری ئەمریکی (هاری ئێس ترومان) نیشاندەدات.