پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی راپەرینی خەڵکی ئێران

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی راپەرینی خەڵکی ئێران

شەوی هەینی 15ی بەفرانبار بە کاتی تاران، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر راپەرینی جەماوەری ئێران و جینایەتەکانی رژیم، لەسەر داوای نوێنەری ئەمریکا لە

 شەوی هەینی 15ی بەفرانبار بە کاتی تاران، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر راپەرینی جەماوەری ئێران و جینایەتەکانی رژیم، لەسەر داوای نوێنەری ئەمریکا لەو ئەنجومەنە کۆبوویەوەو تاوتووی نارەزایەتیەکانی جەماوەری ئێرانیان کرد.

نوێنەری قەزاقستان وتی نارەزایەتی لە ئێران 28ی دیسامبری 2017 بە بەشداری سەدان کەس دەستی پێ کرد و بێزاری خۆیان لە رەوشی ئابووری دەربری و ئەو نارەزایەتیە لە رۆژانی دوایی دا پەرەی سەند بۆ شارەکانی دیکە.

نارازیان خوازیاری راگرتنی هەناردە کردنی پووڵەکانی ئێران بۆ وەڵاتانی دەرەوە و رۆژهەڵاتی ناوەراست بوون.

لەو نارەزایەتیانەدا زیاتر لە 20 کەس لەوانە منداڵێکی 13 ساڵە کوژراوە.

نیکی هێلی نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش: لە حەوتووی رابردوودا لە 75 شاری ئێران نارەزایەتی رووی داوە. مافی مرۆڤ شتێک نیە کە دەوڵەتەکان بە خەڵکی بدەن بەڵکوو ئەوە مافی هەر مرۆڤێکە.

خەڵکی ئێران وتیان کە ئیتر بەسە و قسەی خۆیان کرد.

رژیمی ئێران ساڵانە 6 ملیارد دولار بۆ پشتیوانی لە ئەسەد و رشتنی خوێنی سوریە خەرج دەکات.

بەجێی خەرج کردنی سەرمایەکانی ئێران بۆ خەڵک و دروست کردنی خانوو بۆ بوومەلەرزە لێدراوانی ئەم دواییە، رژیمی ئێران سەرمایەکان بۆ تیرۆریستەکان خەرج دەکات.

من داوا لە رژیمی ئێران دەکەم دەست لە سنووردارکردنی ئینتەرنێت و تۆرە کۆمەڵایەتیەکان هەڵگرێ. چوونکە لە کۆتایی دا خەڵکی ئێران سەرکەوتوو دەبن.

لە ساڵی 2009دا کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و ئەمریکا بێ دەنگ بوون و بوونە هۆی ئەوەی کە خواستەکانی خەڵک وەدیی نەیەت بەڵام ئێستا ئێمە رێگە بەو کارە نادەین.

نوێنەری فەرناسە لەو ئەنجومەنە: دەوری ئێمە ئەوەیە کە بتوانین هەر کارێک بکەین هەتا رێگە چارەیەک بۆ قەیرانی خۆرهەلاتی ناوەراست بدۆزینەوە.

بەرنامەی ناوکەیی ئێران هەر بۆ ئەوە بوو و ئەو رێکەوتنە بنەمایەکی سەرەکی بۆ ئەوە بوو.

ئێمە دەبێ بەردەوام بین لە قسەی رووک و ئاشکرا لەگەڵ ئێران هەتا لەبارەی دەوری ئەو رژیمە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و وەڵاتانی ناوچەکە بە ئاکام بگەین و بابەتی دەستێوەردان لە وەڵاتانی ناوچەکە بخەینە بەر باس.

لەبارەی نارەزایەتیەکان لە ئێران داوا لەو رژیمە دەکەین هەتا هەل بۆ دەربرینی خواستی خەڵک برەخسێنێ.

رژیمی ئێران دەبێ رێز لە ویستی خەڵکی ئێران بگرێ.

تەنیا خەڵکی ئێرانن کە دەتوانن لە بارەی چارەنووسی خۆیانەوە بریار بدەن.

نوێنەری کوەیت : ئێمە بەداخەوەین بۆ کوژرانی هاوولاتیان لە ئێران. ئێمە پێداگری لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە دەبێ مافی رادەربرین و مافی ئازادی لە کۆمەڵگەکان دابین بکرێ.

ئاسایش لە ئێران بنەمای ئاسایشی ناوچەکە و جیهانە. دەبێ دڵنیا بینەوە کە لە ئێران قوربانی دیکە نەبێ.

نوێنەری بریتانیا: 

رژیمی ئێران دەبێ پێبەندی بەڵێنەکانی لەبارەی پێبەندبوون بە مافی مرۆڤ لە پێوەند بە نارەزایەتیەکانی ئەم دواییە بێ.

ئینگلیس پێی وایە شێوەی بەرەورووبوونەوە لەگەڵ نارازیان زیاترە لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤی خەڵکی ئێران و جێی نیگەرانی جیهانیە.

چالاکیە ناوچەییەکانی رژیمی ئێران ئاسایشی ناوچە و جیهانی تێکداوە. بەتایبەت گواستنەوەی مووشەکە بالستیکەکان بۆ یەمەن کە پێشێلکردنی بریارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشە.

ئێمە داوا لە ئێران دەکەین کە رێز لە مافی مرۆڤی هاووڵاتیان و رێز لە بریارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش بگرێ. ئەوە تەنیا رێگەی ئارامی ناوچەکەیە.

هەروەها نوێنەری وەڵاتانی سویید، هولەند، چین، پێروو لەوبارەوە قسەیان کرد و داوایان لە رژیمی ئێران کرد کە رێز لە مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بگرێ.

نوێنەری رووسیە لەو کۆبوونەوەدا بەپێچەوانەی وەلاتانی دیکە رەخنەی لە ئەمریکا گرت و هەڵوێستەکانی پشتیوانی بوو لە رژیمی ئێران. نوێنەری رووسیە وتی: ئەمریکا بەو داوایە بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش، پەیرەوی ئەنجومەنی ئاسایشی ژێرپێ ناوە. پەیامی پشتیوانی ئەمریکا بۆتە هۆی ئاشتی ئێرانیەکان چوونکە خەڵکی ئێران دژی ئەمریکان. ئێمە خوازیاری بشێوی لە ئێران نین. ئەمریکا دۆخی ئێستای ئێران و پێشێلکردنی مافی مرۆڤی کردووەتە بیانوو بۆ پێشێلکردنی بەرجام.


6 ساڵ و 10 مانگ و 14 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی راپەرینی خەڵکی ئێران

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی راپەرینی خەڵکی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران