سەر لەئێوارەی ڕۆژی سێشەممەی مانگی ١ی ٢٠ ١٨ ئەندامانی کومیتەی سویدی سازمانی خەبات لە شاری یوتۆبۆری بەشداریان لە خۆپیشاندانێکی جەماوەریدا کرد.
سەر لەئێوارەی ڕۆژی سێشەممەی مانگی ١ی ٢٠ ١٨ ئەندامانی کومیتەی سویدی سازمانی خەبات لە شاری یوتۆبۆری بەشداریان لە خۆپیشاندانێکی جەماوەریدا کرد.
ئەو خۆپیشاندانە بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینەکانی خەڵکی شارەکانی ئێران دژ بە ڕێژیمی ئاخوندی سازدرابوو. خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشمی جۆراوجۆر دژ بە ڕژیمی ئاخوندی پشتیوانی خۆیان لە خۆپیشاندانە جەماوەریەکانی شارەکانی ئێران دەربڕی و داوایان لە ناوەندو کۆڕو کۆمەڵە نێودەوڵەتیەکان کرد کە پشتیوانی لە ماف و ئازادیەکانی خەڵکی ئێران و کوردستان بکەن و هاوکاری وپەیوەندیەکانیان لەگەڵ ڕێژیم سنووردار بکەن. شایەنی باسە خۆپیشاندەران ماوەی ٢ سەعات درێژەیان بە خۆپیشاندانەکانیان دا.