چوار راپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا نیگەرانی خۆیان لە سەرکوتی جەماوەری راپەریو لەلایەن رژیمی ئێرانەوە دەربری.
چوار راپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا نیگەرانی خۆیان لە سەرکوتی جەماوەری راپەریو لەلایەن رژیمی ئێرانەوە دەربری.
لە راگەیەندراوی راپۆرتدەرانی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دا هاتووە: خواستی راپەریوان لە ئێران بۆ ئازادی و ژیان و مافەکانیانە. ئێمە نیگەرانی توندی خۆمان لەو راپۆرتانەی لەبارەی کوژرانی زیاتر لە 20 کەس بەتایبەت منداڵان و دەستبەسەر کردنی سەدان کەسی دیکە لە سەرانسەری ئێران. ئێمە زۆر نیگەرانین لە شێوەی هەڵسووکەوتی بەرپرسانی رژیمی ئێرانین لەگەڵ نارازیان و چارەنوسی دەستبەسەر کراوان. ناونیشانی تێکرای دەستبەسەرکراوان دەبێ ئاشکرا بکرێ و بتوانن پێوەندیان لەگەڵ کەس و کار هەبێ و دەستیان بە پارێزەر بگات. فەرمانی رژیم بە سوپای پاسداران بۆ سەپاندنی هێز بە مەبەستی هێز بۆ سەرکوتی راپەریوان، و هەرەشەی قەزایی بۆ سزای توند قەبووڵ نەکراوە.
لەو راگەیەندراوەی راپۆرتدەرانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا سانسوری هۆکانی پێوەندی وەک پێشێلکردنی مافی بنچینەیی شارۆمەندان لێکدراوەتەوە و هاتووە: ئێمە لەوەی کە رژیمی ئێران ئینتەرنێتی لە خەڵک بریوە و تۆرە کۆمەڵایەتیەکانی وەک ئینستاگرام و بەرنامەکانی ناردنی پەیامی داخستووە، زۆر نیگەرانین.
عاسیمە جەهانگیر راپۆرتدەری تایبەتی مافی مرۆڤ بۆ کاروباری مافی مرۆڤ
دەیوید کی راپۆرتدەری تایبەتی بۆ ئازادی رادەربرین و عەقیدە
ئەگنس کالامارد راپۆرتدەری تایبەتی ئێعدامی ناقانوونی و خۆسەرانە
مایکڵ فراست راپۆرتدەری تایبەتی دۆخی پارێزەرانی مافی مرۆڤ