لە ماوەی یەک حەوتووی رابردوودا هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دەیان کەسیان دەست بەسەر کردووە.
لە ماوەی یەک حەوتووی رابردوودا هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دەیان کەسیان دەست بەسەر کردووە.
بەپێی هەواڵ، لە دوای راپەرینەکان لە شاری کرماشان دەیان کەس لە راپەریوانی ئەو شارە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە دەستبەسەر کراون کە ناوی سێ لەو دەستبەسەرکراوانە بریتین لە: نەبی تەڕدەست، ئومید جەمشیدی، لوقمان وەیسی کە خوێندکاری زانستگای رازی کرماشان بوون.
لە شاری ئیلامیش لە دوای نارەزایەتیەکان و دانی دروشمی جۆراوجۆر دژ بە رژیم و بەردەوامی ئەو نارەزایەتیە جەماوەریانە هێزەکانی رژیم دەیان کەسیان دەستبەسەر کردووە کە ناوی نزیک بە 50 کەسیان لەلایەن هەواڵدەریەکانەوە ئاشکرا بووە و بریتین لە:
سلێمان عەبدی، عەباس ئەرغەند، لوقمان کەرەمی، فەرهاد کەرەمی، جەواد کەرەمی، موزەفەر رەحمانی، روحوڵا ئەرغەند، حافیز عەبداڵی، سارا جەمشیدی، یەزدان فەرج زادە، محەمەد مەعسومی، محەمەد ئەمیری، سازمان ئەرغەوانی، موزەفەر محەمەدی، مەحمود چەمەنگوڵ، سامان عەبدوڵاهی، عەلی زارعی، ئەکبەر دەروێژی، عارف دەروێشی، حەیدەر لتە، مەیسەم لتە، عارف فەتاحی، قوباد دارسی، جەواد خەیرخوا، مستەفا جاوید، مێهدی باوێر، علی حەقی، جەواد خەیبەر، عەلییوڵا غوڵامی، عەلی نەوئالوود، ئەحمەد مورادخانی، ئیحسان موحەمەدی، یەزدان فەرەجزادە، ماهان قەنبەری، بێهزاد شەکەری و....
هەروەها لە شارەکانی دیکەی وەکوو سنە، سەقز، بۆکان، کامیاران، بانە ژمارەیەکی زۆر لە لاوان لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە گیراون. هێزەکانی رژیم لە شاری سەقز رۆژنامەنووس دارا مستەفەویان دەستبەسەر کردووە و لێپێچینەوەیان لێ کردووە.