پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

راپەرینی جەماوەری شارەکانی ئێران لە رۆژی نۆیەمدا

راپەرینی جەماوەری شارەکانی ئێران لە رۆژی نۆیەمدا

رۆژی هەینی 15ی بەفرانباری 1396، راپەرینی جەماوەری شارەکانی ئێران وێرای بوونی هێزێکی زۆری رژیم بەردەوام بوو.

 رۆژی هەینی 15ی بەفرانباری 1396، راپەرینی جەماوەری شارەکانی ئێران وێرای بوونی هێزێکی زۆری رژیم بەردەوام بوو.

بەپێی راپۆرتەکان، رۆژی هەینی جەماوەری قارەمانی شارەکانی ئێران بۆ رۆژی نۆیەم درێژەیان بە نارەزایەتی خۆیان داو لە زۆرێک لە شارە گەورەکان و ناوچە جیاجیاکانی ئێران دژ بە دەسەڵاتی گەندەڵ و دزی ئاخوندان رژانە شەقامەکان.

لە شاری تاران هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم هەوڵی زۆریان دا کە رێگە لە گردبوونەوەی جەماوەری بگرن، بەڵام لە مەیدانی ئینقلاب و وەلی عەسر و شەقامی مونیریە، شەقامی پیروزی، نیزام ئاباد، نارمەک و تاران پارس جەماوەر نارەزایەتی خۆیان دەربری و لەگەڵ هێزە سەرکوتگەرەکاندا شەر و پێکدادان رووی داو لە ئاکامدا چەندین کەس بریندار و دەستبەسەر کراون.

لە تەورێز لە دوای پێشبرکێی فوتباڵ لەو شارە، جەماوەر دژ بە هێزەکانی رژیم وێستانەوە و لە مەیدانی ئابرەسان شەر و پێکدادان رووی داو لە ئاکامدا چەندین کەس بەهۆی باتۆم و لێدانی ئەو هێزانەوە بریندار بوون.

 

هەروەها لە شاری ئەراک، لاهیجان، تاکستان، کاشان، خومەین، بۆکان، کامیاران، ورمێ، کرماشان، قەزوین و شاهین شار و چەندین شار و ناوچەی دیکە بەرەورووی هێزەکانی رژیم بوونەوەو دروشمیان دژ بە دەسەڵاتدارانی رژیم دا.


6 ساڵ و 10 مانگ و 14 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راپەرینی جەماوەری شارەکانی ئێران لە رۆژی نۆیەمدا

راپەرینی جەماوەری شارەکانی ئێران لە رۆژی نۆیەمدا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران