رۆژی شەممە 16ی بەفرانباری 1396 ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداریان لە گردبوونەوەی بەردەم سەفارەتی رژیم لە ئۆسلو کرد بە مەبەست
رۆژی شەممە 16ی بەفرانباری 1396 ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداریان لە گردبوونەوەی بەردەم سەفارەتی رژیم لە ئۆسلو کرد بە مەبەستی مەحکوم کردنی سەرکوتی خەڵکی راپەریوی شارەکانی ئێران لەلایەن رژیمی ئاخوندیەوە.
ئەم گردبوونەوەیە لەلایەن دەفتەری شۆرای ملی مقاومەتی ئێران لە ئۆسلو رێکخرابوو کە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئێرانیانی شۆرشگێڕ و ئەندامانی سازمانی خەبات لە ئۆسلو بەشداریان تێدا کرد و بە وتنەوەی دروشمەکانی خەڵکی راپەریوی ئێران، جینایەتەکانی رژیم دژ بە جەماوەری نارازیان مەحکوم کرد.
شایانی گوتنە لەم گردبوونەوەیەدا چەندین پەیام پێشکەش کران کە بریتی بوون لە پەیامی شۆرا کە لەلایەن بەرێز پەرویز خەزاییەوە پێشکەش کرا و پەیامی کۆمیتەی نۆروێژی سازمان لەلایەن عەلی بەهرامیەوە خوێندرایەوە.