بەپێی راپۆرتەکان، سەرەرای فیلتەرکردن تۆرەکۆمەڵایەتیەکان و راگرتنی بەرنامەکانی ناردنی نامە و راگرتنی ئینتەرنێت لە ئێران، نارەزایەتی جەماوەری بێزار
بەپێی راپۆرتەکان، سەرەرای فیلتەرکردن تۆرەکۆمەڵایەتیەکان و راگرتنی بەرنامەکانی ناردنی نامە و راگرتنی ئینتەرنێت لە ئێران، نارەزایەتی جەماوەری بێزار لە دیکتاتۆر و گەندەڵی، رۆژی یەکشەممە 17ی بەرانبار 1396درێژەیان بە راپەرینی خۆیان داوە.
راپەرین لە شارەکانی ئەهواز، کەرەج، ئیسفەهان، کاشان، مەسجد سلێمان، یزد، کرمان، قەزوین، کازەروون، مەشهەد، دیزفول، تاران، بەندەر عەباس، بووشەهر، شاری کورد، توسرکان، ئەراک، ورمێ، ئابادان، ئیلام، تەورێز و دەیان شاری دیکە نارەزایەتی بەرینیان بەرێوە بردووە.
بەپێی هەواڵەکان، رژیم بەرنامەی نوێی بۆ سەرکوتی زیاتری جەماوەری شارەکانی ئێران بەناوی گەشتی محەلە مێحوەر داناوەو تا ئێستا سەدان کەسی بە تۆمەتی بەشداری لە نارەزایەتیەکان دەست بەڵام هیچ هەوڵێکی رژیم نەیتوانیوە نارەزایەتیەکان کپ بکات و خەڵکی نارازی شەوان دەرژێنە شەقامەکان و دروشم دڵێنەوە.
هەر بەپێی راپۆرتەکان، زێر فرۆشەکانی تاران، تەورێز و مەشهەد دوکانەکانیان داخستووەو مانیان گرتووە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە لە وەڵاتانی ئوروپایی و ئەمریکا ئێرانیانی نیشتەجێی ئەو وەلاتانە رۆژانە بۆ پشتگیری جەماوەری راپەریوی ئێران بەردەم سەفارەتەکانی رژیم دەگرن و دروشمەکانی جەماوەری بێزار لە ستەمی ئاخوندی دەڵێنەوە.