سێ فیلمی دەرهێنەرێکی کورد بۆ فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی هەڵبژێردرا
سێ فیلمی "یەک هیچ"، "برگهای پاییز" و "ماهی" لە دەرهێنەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز، بەشداریی لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "ئەتلەس" لە وڵاتی ئەمریکادا کرد. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، سێ کورتە فیلمی، یەک هیچ، گەڵاکانی پاییز و ماسی، لە دەرهێنەرێکی سینماکاری کوردی خەڵکی شاری سەقز، بە ناوی "سامان حوسێنپوور"، لە دووهەمێن فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی "ئەتلەس" لە وڵاتی ئەمریکا بەشدار دەبێت و پیشان دەدرێت. دووهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی " ئەتلەس" لە وڵاتی ئەمریکا، لە ڕێکەوتی ١٥ هەتا ٣١ی ژانوییە بەڕێوە دەچێت. سامان حوسێنپوور، هەتا ئێستا سێ کورتە فیلمی بەرهەم هێناوە و یارمەتیدەر و بەشدار بووە لە بەشە جۆراوجۆرەکانی دروستکردنی زیاتر لە ٢٠ کورتە فیلمی دیکەدا.سامان حوسینپوور لەدایکبووی ساڵی ١٣٧١ی هەتاویە لە شاری سەقز، و لە تەمەنی ١٤ساڵییەوە دەستی بە کاری شانۆیی کردووە و هەر لەو تەمەنەشدا چالاکییەکانی خۆی لە بواری سینماییەوە دەستپێکردووە.
بەرزبوونەوەی رێژەی مەرگی بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر لە کوردستان
له ماوهی 8 مانگی ڕابردووی ئهمساڵ 54 کهس بههۆی بهکارهێنانی ماددهی هۆشبهر و ههروهها ڕووداوی کار له پارێزگای کوردستان گیانی خۆیان لهدهست داوه، که لە هەردوو بوارەکەدا شاهیدی بەرزبوونەوەی ئەو ڕووداوانهین. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دوکتۆر غوڵامڕهزا هۆمایوون پوور بەرێوەبەری گشتی پزشکی دادوەری پارێزگای سنە بە ههواڵنێرانی ڕاگهیاند: له ماوهی 8 مانگی ڕابردووی ئهمساڵ 33 کهس بههۆی بهکارهێنانی مادده هۆشبهرهکان له پارێزگای سنە گیانی خۆیان لهدهست داوه که لهچاو 25 کهسی قوربانیانی ماوهی هاوشێوهی ساڵی ڕابردوو لهسهدا 32 بهرزبوونی بووه. هۆمایوون پوور زیادی کرد: بهپێی ئهم ڕاپۆرته به گشتی کوژراوانی 8 مانگی ڕابردووی ئهمساڵ 29 کهس پیاو و 4 کهس ژن بوون و ئهمه له حاڵێکدایه که بهگشتی قوربانیانی بهکارهێنانی مادده هۆشبهرهکان لهچاو ماوهی هاوشێوهی ساڵی ڕابردوو 22 کهس پیاو و 3 کهسیش ژن بوون.ناوبراو ڕوونیشی کردهوه: ههروهها له 8 مانگی ڕابردووی ئهمساڵ 21 کهس بههۆی ڕووداوی کار له پارێزگای سنە گیانی خۆیان لهدهست داوه که 20 کهس پیاو و یهک کهسیش ژن بووه که لهچاو ماوهی هاوشێوهی ساڵی ڕابردوو 12 کهس بووه که ههموویان پیاو بوون.
کەم بوونەوەی رێژەی بەشداربووانی قۆناغی دوکتورا لە ئێران
لە ساڵی خوێندنی ٩٥ دا، نزیک بە ١٥٧ هەزار خوێندکار و خوێندەڤان لە تاقیکردنەوەکانی دەورەی دوکتورادا بەشداریی دەکەن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، خوازیارانی چوونە قۆناغی دوکتورا بۆ ساڵی داهاتوو بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، نزیک بە ٤٠ هەزار کەس کەمی کردووە. تا ڕۆژی کۆتایی ناونووسین لە ڕۆژی شەممەی ئەو حەوتوویە، ١٥٦ هەزار و نۆسەد و نەوەد و پێنج کەس ناویان تۆمار کراوە. ئەو ڕێژەیە بۆ ساڵی خوێندنی ٩٥ دەبێت و بەشداربووانی ئەو ساڵ ٢٠ ١ هەزار کەس بووە. بەرپرسێکی ڕێکخراوی هەڵسەنگاندن(سنجش) لە ئێراندا بە ئاماژە بۆ کەمیی خوازیاران، هۆکاری ئەو بابەتەی ڕوون نەکردووەتەوە. خوێندنی باڵا بەتایبەتی دوکتورا، لە ئێراندا لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بووەتە ماشینی بەرهەم هێنانی بڕوانامە کە بە وتەی کارناسی ئەو بوارە، چەشنێک گواستنەوەی قەیرانی خوێندن و مێتۆد لە ئاستەکانی کارناسی و کارناسیی باڵا بۆ دوکتورایە.سەرەتاکانی سەرماوەزی ئەو ساڵ، ناوەندی ئاماری ئێران ڕایگەیاند کە ١١٠ هەزار کەسی هەڵگری بڕوانامەی دوکتورا بێکارن کە زۆربەیان پیاون.
راپۆرتی گاردییەن لە مەر بارودۆخی منداڵانی زیندانی مەحکووم بە ئیعدام لە ئێران
رۆژنامەی گاردییەنی بریتانیا راپۆرتێکی لەمەر بارودۆخی منداڵانی زیندانی و مەحکووم بە ئێعدام لە حکوومەتی ئاخوندییدا بڵاو کردووەتەوە. لەم راپۆرتەدا لە ژێر ناوی، چاوەروانی مەرگ، منداڵانی زیندانیکراو لە ئێران بەرەرووی ئێعدام بوونەتەوە هاتووە کە، لە ئێران بە پێی یاسا کچان لە تەمەنی 9 ساڵییەوە بەرپرسن لەو تاوانانەی کە گیرۆدەی دەبن و دەتواندرێت بۆ تاوانگەڵێک وەک کوشتن، بازرگانی مادەی هۆشبەر و دزی چەکداری بە مەرگ یان سێدارە سزا بدرێن. زۆرێک لەو کچانە تا تەمەنی 18 ساڵی کە لە سێدارە دەدرێن لە زینداندا دەمێننەوە. جێگەی باسە کە لەم راپۆرتەدا ناوی چەندین لەو کچانە هاتووە کە لە زینداندا چاورێی مەرگن.
سی ئێن ئێن: هۆشداری جیدی وڵاتانی عەرەبی بە رژێمی ئاخوندی
سی ئێن ئێن دەڵێت کە دەبێت هۆشداری وڵاتانی عەرەبی بە رژێمی ئاخوندی جیدی بگیردرێت و ئەمە هۆشدارێکی واقێعییە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، شۆرای هاوکاری کەنداوی فارس هێرشی حەفتەی رابردوو بۆ سەر باڵوێزخانە و کۆنسوولی عەرەبستانی لە تاران و مەشهەد بە توندی مەحکوم کرد و بە تیرۆریسم ناوی لێ برد. ئەم شۆرایە هەروەها دەستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندی لە هەموو ناوچەکەدا بە قیزەون ناو لێ برد. بە پێی ئەم راپۆرتە، نیک رابرتسۆن، هەواڵنێری رۆژنامەی سی ئێن ئێن نووسیویە کە، ئەمە پەیامێکی گرنگ بوو کە دۆستانی عەرەبستان لە ئێستادا لەمەر پشتیوانی لەو وڵاتە رایانگەیاند و ئێمە لەم حەفتەیەدا شاهێد بووین کە زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی کە هاوپەیمانی عەرەبستانن پەیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ رژێمی ئاخوندی کەم کردەوە. جێگەی باسە کە لە کۆتایی راپۆرتەکەدا هاتووە کە، کاتێک وڵاتانی عەرەبی لە وشەی تیرۆریسم بۆ رژێمی ئاخوندی کەڵک وەردەگرن، پەیامێکی گرنگ و روونە کە ماناکەی ئەوەیە کە دەستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندی وەک ترۆریسم دەبیندرێت و هۆشدارێکی جیدییە.
میسر هەرەشەکانی رژێمی ئاخوندی بۆ سەر عەرەبستانی مەحکووم کرد
میسر هەرەشەکانی رژێمی ئاخوندی بۆ سەر عەرەبستانی بە توندی مەحکووم کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سامح شەکری، وەزری دەرەوەی میسر، لە عەرەبستان لە بەرانبەر هەرەشەکانی رژێمی ئاخوندی پشتیوان کرد. بە پێی ئەم راپۆرتە، رۆژی یەکشەممە 20ی بەفرانباری 1394، وەزیری دەرەوەی میسر رایگەیاند، بە توندی هەرەشەکانی رژێمی ئاخوندی بۆ سەر عەرەبستان مەحکووم دەکەین و لە یەکیەتی عەرەب داوا دەکەین تاکوو پەروەندەی دەستێوەردانەکانی رژێمی ئاخوندی مەحکووم بکات و بیداتە سازمانی نەتەوەیەکگرتووەکان.
لە سێدارەدانی 7 زیندانی لە زیندانەکانی رژێمی ئاخوندی
لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا 7 زیندانی لە زیندانەکانی رژێمی ئاخوندی لە سێدارە دراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەر لە بەیانی ئەمرۆ دووشەممە 21ی بەفرانباری 1394، سێ زیندانی لە زیندانی ناوەندی ساری بە ئامادە بوونی دادستانی مازەندەران لەو زیندانەدا لە سێدارە دران. بە پێی ئەم راپۆرتە، سەر لە بەیانی رۆژی یەکشەممەیش زیندانیێک لە زیندانی خۆرەمئاوا بە تاوانی کوشتن لە سێدارە درا. هەر وەها هەر ئەم رۆ دووشەممە، سی زیندانی بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر لە زیندانی لارستان لە سێدارە دران. جێگەی باسە کە بە لە سێدارەدان ئەم 7 کەسە رێژەی لە سێدارەدانەکان لە زیندانەکانی رژێمی ئاخوندی لە ماوەی حەفتەی رابردوو گەیشتە 26 زیندانی.