خانەوادە بەندکراوانی چەند رۆژی رابردوو لەبەر دەم گرتووخانەی ئەوینی تاران گردبوونەوەو داوای بەردانی رۆڵەکانیان کرد و
بەپێی راپۆرتەکان شەوی دووشەممە 18ی بەفرانباری 1396 خانەوادە بەندکراوانی چەند رۆژی رابردوو لەبەر دەم گرتووخانەی ئەوینی تاران گردبوونەوەو داوای بەردانی رۆڵەکانیان کرد و هاوکات دروشمی توندیان بە سەرانی دەسەڵات دەوتەوەو بەرەورووی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی بوونەوە. هاوکات دەراویشی گونابادی و خانەوادەکیانیان زیاتر لە یەک حەوتوویە لەبەردەم گرتووخانەی ئەویندا کۆبوونەتەوەو داوای ئازادکردنی گیراوەکانیان دەکەن.
هاوکات لە شاری ئەهواز لە گەرەکەکانی حەسیرئاواو و کوی عەلەوی جەماوەر لە بەرامبەر هێرشی پارسدارانی سەرکوتگەردا چەکیان بەکار هێناوەو بەپێی هەواڵەکان ژمارەیەک پاسداری رژیم کوژراون.
بەهەمان شێوە خەڵکی شاری بابول هاتوونەتە سەر شەقامەکان و دژ بە سەردانی دەسەڵات دروشمەکانی مەرگ بۆ دیکتاتۆر، مەرگ بۆ خامنەیی و رۆحانیان وتووەتەوە.
لە ئیسلام شاری جەماوەر لە مەیدانەکان کۆبوونەوەو نارەزایەتیان لە دۆخەکە و سیاسەتەکانی رژیم دەربریوە.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە مانگرتنی زێڕ فرۆشان لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران درێژەی هەیەو تا دێ رێژەی مانگرتنەکە بەرینتر دەبێ.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی بڵاو بوونەتەوە هەتا ئێستا پێنج گیراوانی ئەم دواییە لە گرتووخانەکانی رژیم و بە دەستی جەلادان لە ژێر شکەنجەدا شەهید کراون کە ناوی سێ کەسیان بریتیە لە سینا قەنبەری و توران مێهرەبان و وەحید حەیدەری.
وێڕای زەبر و زەنگی هێزەکانی رژیم بەڵام تا ئێستا راپەرینەکان بەردەوامە و لە زۆربەی شارەکانی ئێران شەوانە جەماوەری نارازی دروشمەکانی مەرگ بۆ خامنەیی و مەرگ بۆ دیکتاتۆر دەڵێنەوە.