جیم بەنکس ئەندامی کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی کۆنگرەی ئەمریکا، رەشنووسی بریاری 675 پێشکەش کرد کە بۆ پشتیوانی لە راپەرینی خەڵکی ئێران و مەحکومیەتی کردەوەی سەرکوتگە
جیم بەنکس ئەندامی کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی کۆنگرەی ئەمریکا، رەشنووسی بریاری 675 پێشکەش کرد کە بۆ پشتیوانی لە راپەرینی خەڵکی ئێران و مەحکومیەتی کردەوەی سەرکوتگەرانەی رژیمی ئاخوندی دژ بە راپەریوانە.
ناوبراو دەڵێ لەو کاتە هەستیارەدا، گرینگە کە ئێران پشتیوانی لە خەڵکی ئێران بۆ گەیشتن بە خواستەکانیان بکەین. ئەمریکا بەڵێنی داوە دیفاع لە مافی مرۆڤ بکات، بەتایبەت ئازادی رادەربرین و ئازادی گردبوونەوە بکات. هەروەها تەئکیدی لەسەر ئەوە کردەوە خەڵکی ئێران بۆ گەیشتن بە دەسەڵاتێکی دیموکراتیک و پەسەند تێدەکۆشن بۆیە پێویستە لەلایەن هەر دوو پارتی ئەمریکاوە پشتیوانی بکرێن.
بریارنامەی 675ی کۆنگرەی ئەمریکا بە ئیشارە بە بەربڵاو بوونی راپەرینی شارەکانی ئێران و کوژران و دەستبەسەرکرانی ژمارەیەکی بەرچاو لە راپەریوان لەلایەن رژیمەوە، پێداگری دەکاتەوە کە شارۆمەندانی ئێران، شایستەی پشتیوانین لەلایەن کۆمەڵی نێودەوڵەتیەوە.