کۆنگرەی ئەمریکا رەشنووسی بریاری ژمارە 676ی بۆ پشتیوانی لە راپەرینی خەڵکی ئێران بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرد.
کۆنگرەی ئەمریکا رەشنووسی بریاری ژمارە 676ی بۆ پشتیوانی لە راپەرینی خەڵکی ئێران بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرد.
ئەم بریارنامەیە لەلایەن ئەد رۆیس سەرۆکی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و ئەلیوت ئانێگل ئەندامی پلەبەرزی دیموکراتەکان پێشنیار کرا کە بە 415 دەنگی ئەرێ و 2 دەنگی نەخێر پەسەند کرا.
ئیلیانا رەزلهەتینن ئەندامی پلەبەرزی کۆنگرەی ئەمریکا وتی: جیهان شاهیدی ئەوەیە کە خەڵکی ئێران بەشێوەیەکی بەچاو رژانە سەر شەقامەکان بۆ ئەوەی دژ بە رژیمی توندئاژۆ لە تاران نارەزایەتی دەربرن. ئەوان ئەوەیان روون کردەوە کە سیاسەتەکانی ئەو رژیمە هیچ کێشەیەکی چارەسەر نەکردووە بەڵکوو هەر زیانی گەیاندووە. ئێمە نارەزایەتی بەرینمان پێشتر لە ئێران دیوە. بەتایبەت ساڵی 2009 لەو جۆرە نارەزایەتیانەمان دیبوو بەڵام ئەوجار بەپێچەوانەی 2009 ئەمریکا لە کاری دروست رووی وەرنەگێڕاوە.
دەوڵەتی ئەمریکا بە ئاشکرا پشتیوانی لە خەڵکی ئێران کردووە و وریایی بەو رژیمە داوە کە ئێمە ئاگادارین چ کاردانەوەیەک بۆ نارەزایەتیەکان نیشان دەدا. نارەزایەتی گشتی لە ئێران روونە و ئەو نارەزایەتیانە درزەکانی نێو رژیمی ئاشکرا کردووە.