ڕێکخراوی چاوەدێریی مافی مرۆڤ، نیگەرانی گیان لەدەستدانی ناڕازییان لە گرتووخانەکانی رژیمی ئێرانە.
ڕێکخراوی چاوەدێریی مافی مرۆڤ، نیگەرانی گیان لەدەستدانی ناڕازییان لە گرتووخانەکانی رژیمی ئێرانە.
ڕێکخراوی چاوەدێریی مافی مرۆڤ لەو بارەوە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە کە لەو ڕاپۆرتەدا باس لە کوشتنی ناڕازییان لە زیندانەکانی رژیمی ئێراندا دەکا و نیگەرانی قووڵی خۆی لەبارەی چارەنووس و گیانی ئەو کەسانەی دەستبەسەر کراون دەربریوە.
"سارا لی ویستۆن" بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە باری مافی مرۆڤەوە ڕایگەیاندووە: "ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە گیان لەدەستدانی زیندانییان دەکات، دەبێ لەو بارەوە بە زوویی بەدواداچوون بکرێت و هەر بەرپرسێک کە هەڵسووکەوتی خراپ دەکات، دەبێ دادگایی بکرێت".
لی ویستۆن، لەو پێوەندییەدا باس لە کوشتنی ناڕازییانی ساڵی ٢٠ ٠ ٩یش دەکات، کە لە زیندانی کەهریزەکدا کوژراون.
لەو راپۆرتەی ڕێکخراوی چاوەدێریی مافی مرۆڤ، باس لەوە کراوە کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا نزیک بە ٢ هەزار کەس گیراون.