هه‌ینی 

8 پووشپه‌ڕ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کۆبوونەوەی 5 حیزبی کوردستانی ئێران لەسەر پرسی نارەزایەتیە جەماوەرییەکانی ئێران

کۆبوونەوەی 5 حیزبی کوردستانی ئێران لەسەر پرسی نارەزایەتیە جەماوەرییەکانی ئێران

5 حیزبی کوردستانی ئێران لە شاری کۆیە بە ئامانجی تاوتوێ کردنی رەوشی نوێی ئێران و کوردستان لە دوای سەرهەڵدانە جەماوەرییەکانی گەلانی ئێران

رۆژی سێ شەممە 19ی بەفرانباری 1396، 5 حیزبی کوردستانی  ئێران لە شاری کۆیە بە ئامانجی تاوتوێ کردنی رەوشی نوێی ئێران و کوردستان لە دوای سەرهەڵدانە جەماوەرییەکانی گەلانی ئێران کۆبوونەوە و بیرورایان گۆریوە. ئەو کۆبونەوەیە کە لە مەقەری حیزبی دیموکراتی کوردستان سازدرابوو  نوێنەرانی هەر کام لە سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان تێیدا ئامادەبوون. شاندی سازمانی خەبات بە سەرپەرشتی بەرێز کاک رێبوار حسێنی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرێزان خاتوو زێنەب حسێنی و کاک شۆڕشی حاجی ئەندامانی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لەو کۆبوونەوەیە دا بەشدارییان کرد و بۆچوون و سیاسەتی سازمانی خەباتیان لە پێوەند بە خۆپیشاندان و ئەرکی هەنووکەیی هێز و لایەنە سیاسیەکان  گواستەوە. 

جێگەی باسە لەو کۆبوونەوە بەرفراوانە دا هەرکام لە لایەنەکان  شیکردنەوەی خۆی لە دۆخی هەنووکەی ئێران پێش کەش کرد و بە گشتی لەسەر ئەرکدار بوونی هێز و لایەنە سیاسیەکان لەهەمبەر رەوشی پێکهاتوو ساغبوونەوە و بە ئامانج گرتنی سەرجەمی نیزامی ئاخوندی لە لایەن خەڵکی راپەریو بە نوختە گۆرانێکی بەرچاو لە مێژووی خەباتی گەلانی ئێران تەماشا کرا و هەنگاو نان بو بەردەوامی خۆپیشاندان و یەکریزی و یەکبوونی سەرجەم هێز و لایەنە کانی ئێران و کوردستان بۆچوونی هاوبەشی لایەنەکانی لەسەر بوو.









 


6 ساڵ و 5 مانگ و 18 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆبوونەوەی 5 حیزبی کوردستانی ئێران لەسەر پرسی نارەزایەتیە جەماوەرییەکانی ئێران

کۆبوونەوەی 5 حیزبی کوردستانی ئێران لەسەر پرسی نارەزایەتیە جەماوەرییەکانی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران