کونفرانسی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی سێ وەڵاتی ئوروپایی و سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا لە دوای کۆبوونەوەکەی بروکسل بەرێوەچوو.
بەپێی هەواڵەکان، رۆژی 11ی ژانویەی 2018 کونفرانسی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی سێ وەڵاتی ئوروپایی و سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا لە دوای کۆبوونەوەکەی بروکسل بەرێوەچوو.
رۆژی پێنج شەممە وەزیرانی دەرەوەی هەر سێ وەڵاتی فەرانسە، بریتانیا و ئاڵمان لە کۆبوونەوەیەک لە بروکسل لەگەڵ محەمەد جوادی زەریف وەزیری دەرەوەی رژیم کە لەسەر بانگهێشتی فدریکا موگرینی بەرێوەچوو. بەڵام لە کۆتایی کۆبوونەوەکە و لە کونفرانسە هاوبەشەکەدا زەریف بەشدار نەبوو.
لەو کونفرانسە هاوبەشەدا هەر سێ وەزیری ئوروپایی وێڕای پێداگری لەسەر پێویستی بەرجام، هەڵوێستی خۆیان لەبارەی بەرنامەی مووشەکی و دەستێوەردانی رژیم لە کاروباری وەلاتان و بابەتی مافی مرۆڤ لە ئێران خستەروو.
ئیو لودریان وەزیری فەرانسە وتی: هەموو ئەو لایەنانەی بەرجامیان ئیمزا کردووە دەبێ پێبەندی بن، بەڵام رێکەوتنی ناوکەیی بەو مانا نیە کە بابەتەکانی دیکەی پێوەندیدار بە ئێران وەک بالستیک و کردەوەکانی لە ناوچەکە بشارینەوە.
زیگمار گابریل وەزیری دەرەوەی ئالمانیش تەئکیدی لەسەر پێویستی بەرجام کردەوە و لە درێژەدا وتی ئێمە لەو باوەرداین کە جوێ لە رێکەوتنی ناوکەیی، بابەتی دیکە هەن کە دەبێ بە پەلە لە نێوان ئێمەو ئێران دا وتووێژی لەسەر بکرێ ئێمە لە بارەی مافی مرۆڤ لە ئێرانیش قسمان کردوە، بەڵام پێش هەموو شتێک لەبارەی دەوری رژیم لە خۆرهەڵاتی ناوەراست چۆن دەگۆرێ.
بوریس جانسۆن وەزیری دەرەوەی ئینگلیس وتی: بۆ ئێمە گرینگە کە ئێمە ئوروپاییەکان کۆبووینەوە هەڵوێستێکی یەکگرتوومان هەیە، ئەویش ئەوەی کە بەرجاممان زۆر بۆ گرینگە... ئەوە رێگەیەک بوو بۆ رێگری کردن لە رژیمی ئێران کە دەستی بە بۆمبی ئەتۆم بگات. رژیمی ئێران پێبەندی ئەو رێکەوتنە دەبێ.
لە دوای کۆبوونەوەی بروکسل بوریس جانسۆن لە پەیامێکدا وتی ئینگلیس بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ و ئازادی چاپەمەنی لە ئێران بەردەوام دەبێ لە فشارەکانی.