بەپێی راپۆرتەکان، لە دوای سەرهەڵدانی راپەرین و نارەزایەتی لە شارەکانی ئێران دژ بە رژیمی فاسد و جینایەتکاری ئاخوندی و بەردەوامی ئەو نارەزایەتیانە لە شارە جیاجیاکان، چ
بەپێی راپۆرتەکان، لە دوای سەرهەڵدانی راپەرین و نارەزایەتی لە شارەکانی ئێران دژ بە رژیمی فاسد و جینایەتکاری ئاخوندی و بەردەوامی ئەو نارەزایەتیانە لە شارە جیاجیاکان، چین و توێژەکانی خەڵک پشتیوانی خۆیان لە نارەزایەتیەکان دەربریوە.
خوێندکارانی زانستگای ئیسفەهان لە راگەیەندراوێکدا پشتیوانی خۆیان بۆ نارەزایەتیە جەماوەریەکان دەربریوە، لەو راگەیەندراوەدا هاتووە: ئێستا کە 38 ساڵ بەسەر ئەو دەسەڵاتە گەندەڵ و جینایەتکارە دەگوزەرێ سەبری جەماوەری رەنج دیتوو و برسی تەواو بووە. بۆیه داوا لە چین و تووێژەکانی خەڵک دەکەن یەک دەنگ بانگی عەداڵەتخوازی و نارەزایەتی بە گوێی دەسەڵاتدارانی گەندەڵ بگەیەنین و بۆ وەدەست هێنانی مافە پێخوستکراوەکانمان تێبکۆشین.
کرێکارانی شیرکەتی تراورسی زاگرۆسیش لە راگەیەندراوێکدا رایانگەیاندووە کە ئێمە کرێکارانی سیرکەتی تراورس پشتیوانی خۆمان لە خەڵک بۆ وەدەست هێنانی مافە سەرەتاییەکانی خۆیان رادەگەیەنین. ئێمە هەروەها بەردەوام دەبین لە نارەزایەتی و مانگرتنی خۆمان و داوا لە تێکرای کرێکاران دەکەین لەوە زیاتر مل نەدەن بە زوڵم بچنە ریزی راپەرینەوە.
ژمارەیەک لە پارێزەرانی مەشهەدیش لە راگەیەندراوێکدا پشتیوانی خۆیان لە راپەرینی خەڵک راگەیاندووە و دەڵێن: ئێستا کە لە هەلومەرجێکی هەستیارداین و خەڵکی بەشەرەف و ئازای وەڵات دژ بە حکومەتی ئیستبداد و خوێنخۆر کە 40 ساڵ جوێ لە ستەم و سەرکوت هیچ دەستکەوتێکی بۆ خەڵک نەبووە راپەریون و لەگەڵ بوونی فەزای سەربازی و ئەمنیەتی دلێرانە هاوار دەکەن و خۆراگری دەکەن و داوای مافەکانی خۆیان دەکەن. ئێمەش لە راستای وەدی هاتنی مافە بنچینەییەکانی خەڵکی وەڵاتەکەمان پشتیوانیان لێ دەکەین.
پێشتریش چین و توێژەکان لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران پشتیوانی خۆیان بۆ راپەرینی جەماوەری دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندی راگەیاندبوو و خوازیاری بەردەوامی دان بەو راپەرینە هەتا گەیشتن بە مافەکان بوون.