چوارشه‌مه‌ 

21 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 23ی بەفرانباری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 23ی بەفرانباری 1394
سازمانی خەبات


لە سێدارەدانی شەش زیندانی لە زیندانی ورمێ

سەر لە بەیانی ئەمرۆ شەش زیندانی لە زیندانی ورمێ لە سێدارە دران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەر لە بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە 23ی بەفرانباری 1394، شەش زیندانی لە زیندانی ورمێ بە ناوەکانی، عارف شاهین دژی، حسین عزەت تەڵەب، رەحمان رەنجبەر، عەلیرەزا ئەکبەری، ئەرسەلان بادیانە و عەبدۆلوەهاب حاتەمی لە لایەن رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە لە سێدارە دران. بە پێی ئەم راپۆرتە، هەموو ئەو زیندانییانە بە تۆمەتی کوشتن لە سێدارە دراون. جێگەی باسە کە لە ماوەی حەفتەی رابردوودا لانیکەم 35 زیندانی لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.

 
بە هۆی رووداوی کارەوە لە نەغەدە سێ کرێکار بوونە قۆربانی

به‌‌‌ هۆی ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ک‌ کە له‌‌‌کارخانه‌‌‌قه‌‌‌ندی شاری نه‌‌‌غه‌‌‌ده‌‌‌ ڕوویدا، دوو کرێکار گیانیان له‌‌‌ده‌‌‌ست دا و کرێکارێکی دیکه‌‌‌ش بریندار بوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، له‌‌‌ئه‌‌‌نجامی ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌‌یەک لە کارخانه‌‌‌قه‌‌‌ندی شاری نه‌‌‌غه‌‌‌ده، ‌دوو کرێکار به‌‌‌ناوه‌‌‌کانی فیرووز موحه‌‌‌ممه‌‌‌دنژاد و مه‌‌‌نسوور باقری گیانیان له‌‌‌ده‌‌‌ست دا و هه‌‌‌روه‌‌‌ها کەسێکیش بە ناوی هادی سه‌‌‌یزاده‌‌‌بریندار بوو.ئه‌‌‌وه‌‌‌له‌‌‌کاتێکدایه‌‌‌که‌‌‌تا ئێستا به‌‌‌رپرسانی کارخانه‌‌‌که‌‌‌ڕایاننه‌‌‌گه‌‌‌یاندووه‌‌‌که‌‌‌ئایا که‌‌‌مکاریی و گوێ‏نه‌‌‌دانی به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌رانی کارخانه‌‌‌که‌‌‌ هۆکاری ئه‌‌‌و ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ن یا خود کێشه‌‌‌ی فه‌‌‌ننی ده‌‌‌زگاکانی کارخانه‌‌‌که‌‌‌. به‌‌‌ڵام هاوکات سه‌‌‌رچاوه‌‌‌یه‌‌‌کی ئاگادار له‌‌‌ڕووداوی ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌نه‌‌‌یویست نێوی خۆی ئاشکرا بکات ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌Ø› به‌‌‌شێوه‌‌‌ی نائوسوولی دامه‌‌‌زراندنی مه‌‌‌خزه‌‌‌ن له‌‌‌و کارخانه‌‌‌یه‌‌‌و یا خود له‌‌‌کارکه‌‌‌وتنی فشارسه‌‌‌نجی مه‌‌‌خزه‌‌‌نه‌‌‌که‌‌‌، هۆکاری ئه‌‌‌و ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌بوونە.


گیان لە دەستدانی زیندانیێک لە زیندانی ورمێ 

یەکێکی دیکەی لە زیندانیانی زیندانی ورمێ بە ناوی "مام ئەیوب" کە تووشی پەتای ئانفلونزای بەراز بوو، گیانی لە دەست‌دا. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، "ئەیوب ڕەووف پوور"، کوڕی غەفوور تەمەن ٧٦ساڵە کە ماوەی ٦ساڵە لە زیندانی دەریای ورمێ دابووە، بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاری پزیشکی و دۆخی ناڵەباری زیندان،گیانی لە دەست‌دا. بەپێی هەندێک لە ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ناوبراو بە هۆی توشبوون بەنەخۆشی ڤایروسی ئانفلونزای بەراز گیانی لە دەستداوە. بەشێکی زۆر لە زیندانیە نەخۆشەکان لە زیندانەکانی ئێران لەگەڵ کەمی ئیمکاناتی بێهداری و پزیشکی بەرەوڕوون، ئەمە لە کاتێکدایە کە ڤایروسی ئانفلونزای بەراز لە هەندێک لە زیندانەکانی ئێران لە حاڵی پەرەسەندن دایە و هەتاکوو ئێستا ژمارەیەکلەو زیندانیان بوونەتە قوربانی و بەرپرسانی حکوومەتی و وەزارەتی بێهداشت هیچ هەوڵێک بۆ کونتڕۆڵکردنی ئەوپەتایەناگرنە بەر.


پەروەندە سازی نوێ بۆ زیندانیێکی سیاسی کورد

رۆژی سێشەممە 22ی بەفرانباری 1394، دەزگای قەزایی رژێمی ئاخوندی بە بانگهێشتکردنی زیندانیێکی سیاسی کورد بۆ دادگا لە شاری ورمێ پەروەندەێکی نوێیان بۆ ساز کردووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، یوسف کاکە مەمی، زیندانی سیاسی کوردی راگیراو لە زیندانی ورمێ، لە رۆژی سێشەممە 22ی بەفرانبار بە گواستنەوەی بۆ دادگا بەرەو رووی تۆمەتێکی نوێیان کردووەتەوە کە تەبلیغ دژ بە نیزام لە رێگای پەیوەندی لەگەڵ هەواڵدەرییەکان مافی مرۆڤە. بە پێی ئەم راپۆرتە، کاکە مەمی پێشتر بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سوپا گوازرابوویانەوە و لەو گرتووخانەدا کەوتبووە ژێر فشار و لێدان. جێگەی باسە کە کاکە مەمی لە ساڵی 86 لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە  دەستبەسەر و لە دادگای شۆرشی مەهاباد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ  یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بە 9 ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.

 
ناروونی چارەنووسی شارۆمەندێکی دەستبەسەرکراوی بۆکانی

شارۆمەندێکی بۆکانی کە لە حەفتەێک پێشەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی بۆکانەوە دەستبەسەر کراوە تاکوو ئێستا چارەنووسی ناروونە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، شارۆمەندێکی بۆکانی بە ناوی، کاوە سەیدزادە کە لە رێکەوتی 16ی بەفرانبار لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رژێمی ئاخوندییەوە دەستبەسەر کراوە تاکوو ئێستا بنەماڵەکەی هیچ زانیاریێکیان لە مەر چارەنووسی رۆڵەکەیان نیە. بە پێی ئەم راپۆرتە، سەیدزادە کە لە شاری بۆکان دەستبەسەر کراوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و بنەماڵەکەی رایانگەیاندووە کە لە رۆیشتنیان بۆ دام و دەزگا ئەمنییەتییەکان هیچ وڵامێکیان پیچ نادەنەوە.

 
سەرۆکی پێشووی cia شەری داعش 10 بۆ 20 ساڵ دەخاێنێت

سه‌‌‌رۆکی‌ پێشووی‌ ده‌‌‌زگای‌ هه‌‌‌واڵگریی‌ ئه‌‌‌مریکا پێیوایه‌‌‌ جه‌‌‌نگی‌ دژ به‌‌‌ داعش 10 بۆ 20 ساڵ درێژه‌‌‌ی‌ ده‌‌‌بێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، مایکڵ مۆرێڵ سه‌‌‌رۆکی‌ پێشووی‌ ئاژانسی‌ هه‌‌‌واڵگریی‌ ناوه‌‌‌ندی‌ ئه‌‌‌مریکا باوه‌‌‌ڕی‌ وایه‌‌‌ به‌‌‌شداریکردنی‌ ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌جه‌‌‌نگی‌ دژ به‌‌‌ چه‌‌‌کدارانی‌ داعش و گرووپه‌‌‌ تیرۆریستیه‌‌‌کانی‌ تر له‌‌‌سوریا و عیراق، ره‌‌‌نگه‌‌‌ بۆ ماوه‌‌‌ی‌ 10 تا 20 ساڵ بخایه‌‌‌نێت. رۆژنامه‌‌‌ی‌ واشنتۆن پۆست، له‌‌‌هه‌‌‌واڵێکدا له‌‌‌زاری‌ مۆرێڵه‌‌‌وه‌‌‌ بڵاویکردووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌: " من ناتوانم واده‌‌‌یه‌‌‌کی‌ دیاریکراو بده‌‌‌م، ئه‌‌‌م جه‌‌‌نگه‌‌‌، جه‌‌‌نگێکی‌ درێژخایه‌‌‌ن ده‌‌‌بێت و ره‌‌‌نگه‌‌‌ 10 بۆ 20 ساڵ بخایه‌‌‌نێت". ئه‌‌‌و وتانه‌‌‌ی‌ مۆرێڵ له‌‌‌دانیشتنێکی‌ گوێگرتنی‌ لیژنه‌‌‌ی‌ هێزه‌‌‌ چه‌‌‌کداره‌‌‌کان له‌‌‌ ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی‌ نوێنه‌‌‌رانی‌ ئه‌‌‌مریکادا هاتبوو، ئه‌‌‌و، هه‌‌‌روه‌‌‌ها ده‌‌‌ڵێت : " له‌‌‌ بیرمه‌‌‌ ئێمه‌‌‌ له‌‌‌ کۆریای‌ باشوور، ماوه‌‌‌یه‌‌‌کی‌ دوورو درێژه‌‌‌ سه‌‌‌قامگیرییه‌‌‌ک به‌‌‌دیده‌‌‌که‌‌‌ین"، وه‌‌‌کو ئاماژه‌‌‌یه‌‌‌ک بۆ بوونی‌ ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌نیمچه‌‌‌ دوورگه‌‌‌ی‌ کۆریا له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌تاکانی‌ 1959ه‌‌‌وه‌‌‌.

 
پۆتین: رووسیا ئامادەیە مافی پەنابەری بدات بە ئەسەد

ولادمێر پۆتین‌ سه‌‌‌رۆکی‌ رووسیا رایگه‌‌‌یاند، ده‌‌‌بوو تورکیا دوای‌ خستنه‌‌‌ خواره‌‌‌وه‌‌‌ی‌ فڕۆکه‌‌‌ رووسیه‌‌‌که‌‌‌ روونکردنه‌‌‌وه‌‌‌ بدات نه‌‌‌ک په‌‌‌نای‌ ببردایه‌‌‌ بۆ ناتۆ که‌‌‌ ئه‌‌‌و هه‌‌‌نگاوه‌‌‌ زۆر له‌‌‌سه‌‌‌ر ئانکا‌را‌ که‌‌‌وت و بچووکی‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، پۆتین له‌‌‌ لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌‌‌ی‌ بێڵد-ی‌ ئه‌‌‌ڵمانی‌ که‌‌‌ رۆژی‌ 22ی ئه‌‌‌م مانگه‌‌‌ بڵاوکراوته‌‌‌وه‌‌‌ ، خستنه‌‌‌ خواره‌‌‌وه‌‌‌ی‌ فڕۆکه‌‌‌ جه‌‌‌نگییه‌‌‌که‌‌‌ی‌ وڵاته‌‌‌که‌‌‌ی‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن تورکیا به‌‌‌تاوانی‌ جه‌‌‌نگ ناوزه‌‌‌د کرد له‌‌‌به‌‌‌رئه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ به‌‌‌ووته‌‌‌ی‌ پۆتین ( فڕۆکه‌‌‌ رووسییه‌‌‌که‌‌‌ ئاسمانی‌ تورکیای‌ نه‌‌‌به‌‌‌زاندبوو). ولادیمێر پۆتین ئه‌‌‌وه‌‌‌شی‌ روونکرده‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ر پێویست بکات ئه‌‌‌وا ئاماده‌‌‌ن مافی‌ په‌‌‌نابه‌‌‌ری‌ سیاسی‌ بده‌‌‌ن به‌‌‌ به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌د-ی‌ سه‌‌‌رۆکی‌ سوریا. ووتیشی‌ ، پێدانی‌ مافی‌ په‌‌‌نابه‌‌‌ری‌ به‌‌‌ ئیدوارد سنۆدن-ی‌ کارمه‌‌‌ندی‌ پێشووی‌ ده‌‌‌زگای‌ هه‌‌‌واڵگری‌ ئه‌‌‌مریکا که‌‌‌ ئه‌‌‌و کات چه‌‌‌ند نهێنییه‌‌‌کی‌ هه‌‌‌واڵگری‌ ئاژانسی‌ ئاسایشی‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی‌ ئه‌‌‌مریکای‌ ئاشکراکرد زۆر قورستتر بوو له‌‌‌وه‌‌‌ی‌ که‌‌‌ ئێستا مۆسکۆ هه‌‌‌مان ماف بدات به‌‌‌ ئه‌‌‌سه‌‌‌د.


8 ساڵ و 10 مانگ و 27 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 23ی بەفرانباری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 23ی بەفرانباری 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران