پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دۆناڵد ترامپ: رژیمی ئێران سەرەکی ترین پشتیوانی تیرۆریزمی جیهانە

دۆناڵد ترامپ: رژیمی ئێران سەرەکی ترین پشتیوانی تیرۆریزمی جیهانە
دەنگی خەباتی کوردستان

 دۆناڵد ترامپ لە راگەیەندراوێکدا بریاردان لە بارەی بەرجامی دواخست و داوای لە هاوبەشەکانی ئەمریکا کرد پشتیوانی لە راپەرینی خەڵکی ئێران بۆ گۆرینی رژیمی سیاسی لەو وەڵاتە بکەن.

دۆناڵد ترامپ دەڵێ: رژیمی ئێران سرەکی ترین پشتیوانی تیرۆریزمە لە جیهاندا. ئەو رژیمە حیزبوڵا، حەماس و زۆرێک لە تیرۆریستەکان بەهێز دەکات بۆ ئەوەی بشێوی و کوشتاری مرۆڤە بێ تاوانەکان ئەنجام بدەن. ئەو رژیمە پشتیوانی دارایی لە زیاتر لە 100 هەزار چەکدار دەکات و چەکوچۆڵ و پەروەردە دەکا بۆ لە ناوبردنی هەموو خۆرهەڵاتی ناوەراست. ئەو رژیمە، رژیمی تاوانکاری ئەسەدی لەسەر پێ راگرت و پشتیوانی لێ کرد بۆ ئەوەی خەڵکی سوریە بکوژێ. موشەکەکانی رژیمی ئێران هەرەشە لە  وەڵاتانی جیران و کەشتیرانی نێونەتەوەیی دەکات. 

لە نێوخۆی ئێران، وەلی فەقیه و سپای پاسداران بە بەربڵاوی خەڵک بە دەستبەسەر کردن و شکەنجە بۆ سەرکوت و بێ دەنگ کردن کەڵک وەردەگرێ.  دەسەڵاتدارانی رژیمی ئێران، خەڵکی ئێرانیان تووشی برسیەتی کردووە لە کاتێکدا خۆیان بە دزینی سەرمایەی نەتەوەیی ئێران دەولەمەند بوون.

لە ئوکتۆبری رابردوودا من لە بەردەم خەڵکی ئەمریکا و جیهان دا ستراتیژی خۆم بۆ بەرنگاربوونەوەی چالاکی تێکدەرانە و بابەتەکانی دیکە روون کردەوە. ئێمە لەگەڵ شەری نیابەتی رژیم لە سوریە و یەمەن بەرەوروو دەبینەوە. ئێمە گواستنەوەی پوڵ لەلایەن ئەو رژیمە بۆ تیرۆریستان سنووردار دەکەین. ئێمە نزیک بە 100 کەس و ناوەند کە پێوەندیان بە بەرنامەی مووشەکی بالستیک و باقی چالاکیە ناقانوونیەکانی رژیمی ئێران هەیە، گەمارۆ لەسەر خستوون. ئەورۆ من 14 خاڵی دیکەم بە گەمارۆکان زیاد کرد.

ئێمە هەروەها پشتیوانی لە هاووڵاتیانی دلێری ئێران پشتیوانی دەکەین کە خوازیاری گۆرانی رژیمێکی گەندەڵ کە پوولی خەڵکی ئێران بۆ خۆ تەیار کردن بە چەکوچۆڵ لە ناوخۆ و تیرۆریزم لە دەرەوە خەرج دەکات.

خاڵی گرینگ ئەوەیە کە ئێمە داوا لە وەڵاتانی دیکە دەکەین هاوشێوەی ئێمە پشتیوانی لە خەڵکی ئێران بکەن کە لە ژێر دەسەڵاتی ئەو رژیمە دەرد و رەنج دەکێشن. رژیمێک کە ئازادیەکان بنەرەتیەکان سەرکوت دەکات و شارۆمەندانی ئێران لە هەلی دروست کردنی ژیانی باشتر بۆ خانەوادەکانیان بێ بەش دەکات، هەلێک کە مافێکە خوا بە مرۆڤەکانی داوە. هەموو ئەو هەڵوێستانە پێچەوانەی سیاسەتی دەوڵەتی پێشووی ئەمریکایە. کاتێک خەڵکی ئێران ساڵی 2009 چوونە شەقامەکان، ئوباما هیچ هەنگاوێکی نەنا. لە کاتێکدا رژیمی ئێران مووشەکی مەترسیداری دروست دەکرد و تاقی دەکردەوە و تیرۆریزمی هەناردە دەکرد، ئوباما چاوەکانی بەست. ئەو لە راستای گەیشتن بە رێکەوتنی ناوکەیی کە بەشێوەیەکی مەترسیدار لاوازە، هەوڵی دا دڵی رژیمی ئێران وەدەست بێنێ.

من هەڵوێستی خۆم لەبارەی رێکەوتنی ناوکەیی بە روونی باس کردووە. ئەو رێکەوتنە لەبەرامبەر هەندێ خاڵی بچوک، شتی زۆر باشی پێشکەش بە رژیمی ئێران کرد. ئەو سەرمایەی رژیمی ئێران بەهۆی رێکەوتنەوە دەستی کەوت، یانی وەدەست هێنانی 100 ملیارد دولار، بەتایبەت 1 ملیار و هەشتسەد ملوێن دوڵار پووڵ، بۆ باشتر کردنی ژیانی خەڵک بە کار نەهێندرا. بەپێچەوانەوە ئەو پووڵە خرایە خزمەت سەندووقێک کە بۆ چەک و چۆڵ، تیرۆریزم و سەرکوتی و پر کردنی گیرفانی سەرانی گەندەڵی ئەو رژیمە بە کارهێندرا. خەڵکی ئێران ئەوە دەزانن. هەر ئەوە یەکێک لە هۆکانە کە زۆرێکیان هاتوونە خیابانەکان بۆ ئەوەی رق و توورەیی خۆیان نیشان بدەن. لەگەڵ حەزم بۆ دەرچوون لە رێکەوتنی ناوکەیی، بەڵام جارێ ئەمریکا لە رێکەوتنەکە ناکێشمەوە. ئێمە بەجێی ئەو دوو بژاردە، بۆ پێشەوە چوون هەڵبژرادووە:

یان کەموکوریە مەترسیدارەکانی رێکەوتنەکە چارەسەر بکەن یان ئەمریکا دەکشێتەوە. من بۆ هاوکاری لەگەڵ کونگرە لەسەر پێشنیارێکی دوو حیزبی لەپێوەند بە رژیمی ئێران رووم هێناوە. بەڵام هەر بریارێک واژۆ بکەم دەبێ چوار لایەن لە خۆ بگرێ.

یەکەم دەبێ رژیمی ئێران رێگە بدات پشکنینی بەپەلە لە تێکرای ئەو دامەزراوانەی کە لەلایەن پشکێنەرانی نێونەتەوەییەوە داوا کراوە بکرێ.

دووهەم:دەبێ دڵنیایی بدات کە رژیمی ئێران هیچ کات لە دەست راگەیشتن بە چەکی ناوکەیی نزیک نەبیتەوە.

سێهەم: بەپێچەوانەی رێکەوتنی ناوکەیی رێساکان نابێ رێکەوتنی کۆتاییان هەبێ. سیاسەتی من ئەوەیە رێگە بە تێکرای رێگەکانی رژیمی ئێران بۆ گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی بگرم، نە تەنیا بۆ 10 ساڵ بەڵکوو بۆ هەمیشە.

ئەگەر رژێمی ئێران پێبەندی هەر کام لەو رێسایانە نەبوو گەمارۆکانی ئەمریکا یەکسەر بکەونەوە کار.

چوارەم: بریارە دەبێ بەروونی لە یاسای ئەمریکا و بۆ یەکەم جار رایگەیەنێ‌ کە بەرنامەی مووشەکی دوورهاوێژ و ئەتۆمی لێک جیا نین و پەرەپێدان و تاقی کردنەوەی مووشەکی رژیم دەبێ کەوێتە ژێر گەمارۆی توند.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی ترامپدا هاتووە: من هەروەها داوا لە هاوپەیمانەکانمان دەکەم بۆ ئەوەی هەنگاوی زیاتر بۆ بەرەوروو بوونەوەی چالاکیە شەرئەنگێزیەکانی رژیم هەڵگرن. لەو هەنگاوانە ئەوەیە کە هاوپەیمانەکانی ئێمە دەبێ دابین کردنی سەرچاوەی ماڵی سپای پاسداران بۆ تاقمە چەکدارەکانی و هەر کەسێک کە بە پشتیوانی رژیمی ئێران کۆمەکی تیرۆریزم دەکات، راگرن. ئەوان هەروەها دەبێ بۆ سنووردار کردنی پەرەپێدانی مووشەکی رژیمی ئێران و راگرتنی بەرهەمکهێنانی مووشەکەکانی بەتایبەت لە یەمەن بێنە ریزی ئێمەوە. ئەوان هەروەها لە بەرەنگاربوونەوەی سایبری رژیمی ئێران هاوکار بن. ئەوان دەبێ کۆمەکی ئێمە بکەن هەتا بەر بە دەستدرێژی رژیمی ئێران بۆ سەر کەشیرانی نێونەتەوەیی بگرین. ئەوان دەبێ رژیمی ئێران پێمل بکەن کە پێشێلکردنی مافی شارۆمەندانی ئێران راگرێ. ئەوان نابێ لەگەڵ ئەو گرۆپانەی کە سەرمایەی دیکتاتۆری ئێران زیاد دەکەن یان سپای پاسداران و دارودەستە تیرۆریستەکەی لەباری داراییەوە دابین دەکات تەجارەت بکەن.

من ئەورۆ سەپاندنی هەندێ لە گەمارۆ ئەتۆمیەکان رادەگرم. بەڵام هەنگاوە تەنیا لە راستای هاندانی هاوپەیمانە ئوروپاییەکانە بۆ چاککردنی لایەنە لاوازەکانی رێکەوتنە ناوکەییەکە لەگەڵ رژیمی ئێران. ئەوەش ئاخرین هەلە.

لە بوونی ئەو رێکەوتنە بەو شێوە، ئەمریکا جارێکی دیکە لە راستای مانەوە لەو رێکەوتنە، گەمارۆکان راناگرێ. هەر چەند هەر کات وەها رێکەوتنێک ناکرێ، هەر زوو لە رێکەوتنی ناوکەیی دەکشێمەوە.

هیچ کەس نابێ گومانی لە قسەکانی من هەبێ. من گوتم ئەو رێکەوتنە تەئید ناکەم و ئەو کارەم کردووە. پێبەندی ئەو بەڵێنەی خۆم دەبم. بەو شێوەیە داوا لە وەڵاتانی سەرەکی ئوروپایی دەکەم بۆ چارەسەر کردنی کەموکوریەکانی رێکەوتنی ناوکەیی، بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژیەکانی رژیمی ئێران و پشتیوانی لە خەڵکی ئێران پەیوەست بن بە ئەمریکا. کەسانێک بە هەر هۆیەک بریار بدەن هاوکاریمان نەکەن و دەکەونە لایەنی خۆ سەپێنیە ناوکەییەکانی رژیمی ئێران و دژایەتی خەڵکی ئێران و وەڵاتانی ئاشتیخواز.


6 ساڵ و 10 مانگ و 8 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دۆناڵد ترامپ: رژیمی ئێران سەرەکی ترین پشتیوانی تیرۆریزمی جیهانە

دۆناڵد ترامپ: رژیمی ئێران سەرەکی ترین پشتیوانی تیرۆریزمی جیهانە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران