کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری نەغەدە بە هۆی سەرماوە گیانی لە دەست دا.
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری نەغەدە بە هۆی سەرماوە گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵ کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سلێمان خزری" تەمەن ٣٧ ساڵ، کوڕی حوسێن خەڵکی گوندی "کانی مام سەیدە"ی سەر بە شاری نەغەدە، بە هۆی سەرماو شەختەوە ناوچەی پیرانشار گیانی لەدەست داوەو لەلایەن دانیشتوانی ئەو ناوچەوە تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
هەر لە ماوەی ئەو ساڵدا دوو کۆڵبەری دیکەش بە ناوەکانی "هیوا مستەفەوی" و "ئیدریس بایزیدی" بە هۆی سەرما و سۆڵەوە گیانیان لەدەست داوە.