لاوێکی کوردی خەڵکی شاری سنە کە ماوەیەک لەوە پێش لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیمەوە دەستبەسەر کرابوو لەژێر شکەنجەدا گیانی دا.
لاوێکی کوردی خەڵکی شاری سنە کە ماوەیەک لەوە پێش لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیمەوە دەستبەسەر کرابوو لەژێر شکەنجەدا گیانی دا.
بەپێی هەواڵەکان، رۆژی هەینی ۲۲ی بەفرانبار، هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری سنە چوونەتە ماڵی باوکی لاوێک بەناوی “سارۆ قەهرەمانی” 24 ساڵە و پێیان راگەیاندووە کە سبەی بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەتان سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات بکەن.
بەپێی وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەو بنەماڵەیە، سارۆ قەهرەمانی ۱۱ رۆژ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. وە بە تەرمەکەیەوە جێی شکەنجە دیارە.