هەواڵدەریەکانی رژیم رایانگەیاند کە لە دوای چەند رۆژ لە راگیران بەرنامەی پەیامنێری تەلەگرام لە ئێران وەکار کەوتۆتەوە.
هەواڵدەریەکانی رژیم رایانگەیاند کە لە دوای چەند رۆژ لە راگیران بەرنامەی پەیامنێری تەلەگرام لە ئێران وەکار کەوتۆتەوە.
هەواڵدەری حکومەتی ئیلنا: قەدەغەکردن دژ بە پەیامنێری تەلەگرام لابرا.
هەواڵدەری سپای پاسداران ناسراو فارس وتی: پەیامنێری تەلەگرام لە دوای چەند رۆژ راگرتن، فیلتەری لەسەر لابرا. بەپێی راگەیاندنی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت، ئێستا بەکار هێنانی پەیامنێری تەلەگرام لە تۆری ئینتەرنێتی ماڵەکان لەبەر دەستدایە. دەتوانرێ لە موبایلەکانیشدا کەڵک لەو بەرنامەیە وەرگیرێ. بەپێی راپۆرتەکان لە ئێستا کارکردن بەم بەرنامەیە زۆر خاوە بەڵام پەیام دێت و دەروا.
لەلایەکی دیکەوە بەرێوەبەری پەیوەندیە گشتیەکانی وەزارەتی پێوەندیەکان لە وەڵامی هەواڵنێری فارس وتی: لابردنی فیلتەر لە سەر تەلەگرام راستە.