هێزەکانی رژیمی ئاخوندی لە شاری مەهاباد پیاوێکی تەمەن 54 ساڵەیان دەستبەسەر کردووەو بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.
هێزەکانی رژیمی ئاخوندی لە شاری مەهاباد پیاوێکی تەمەن 54 ساڵەیان دەستبەسەر کردووەو بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.
بە پێی هەواڵ، ڕۆژی پێنج شەممە 20ی بەفرانباری 1396، هێزەکانی ئیدارەی بەنداوی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری مەهاباد هاوولاتییەکی بە ناوی ”ڕەمەزان عەزیزی“ بانگهێشت و پاشان دەستبەسەر کردووە.
ساریا عەزیزی هاوژینی ناوبراو بە هەواڵدەری هەنگاوی راگەیاندووە کە لە پێنج شەممەی ڕابرووەوە هیچ زانیارییەکمان لەسەر چارەنووسی ڕەمەزان نیەو هەوڵەکانمان لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.
کوڕێکی ڕەمەزان بە ناوی هێمن عەزیزی بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران فەرمانی دەستبەسەرکرانی دەرکراوە.
ڕەمەزان عەزیزی پێشتر و لە گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی بۆ ماوەی ٨ مانگ بە بێ دادگایی کرا لە بەندیخانە ڕاگیرابوو.