رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 24ی بەفرانباری 1396، لە گۆڕستانی بەهەشت محەممەدی شاری سنە تەرمی کیانووش زەندی کە لە کاتی خۆپێشاندانەکان دەسبەسەر کرابوو، لە کەشێکی توندی
رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 24ی بەفرانباری 1396، لە گۆڕستانی بەهەشت محەممەدی شاری سنە تەرمی کیانووش زەندی کە لە کاتی خۆپێشاندانەکان دەسبەسەر کرابوو، لە کەشێکی توندی ئەمنیەتی دا بەخاک سپێردرا.
بەپێی هەواڵەکان، کیانووش زەندی لە هاوشێوەی سارۆ قارەمانی لە گرتووخانەی ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری سنە لە ژێر ئازار و شکەنجەدا گیانی لە دەستداوە.
شایانی ئاماژەیە کیانووش زەندی خوێندکاری زانکۆی فەننی یەزادنپەنای شاری سنە بە هۆی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێران و کوردستان، لە شاری سنە دەسبەسەر و دوای دە رۆژ هەواڵی کوژرانی بڵاو کرایەوە.