گواستنەوەی زیندانیێکی سیاسی کورد بۆ ژوری تاکەکەسی
زیندانیێکی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ بۆ ژوری تاکەکەسی ئەو زیندانە راگوێزرا.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، مۆستەفا سەبزی زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ، کە لە نارەزایەتی بە جیانەکردنەوەی زیندانیان مانی لە خواردن گراتبوو ئەمرۆ چوارشەممە 23ی بەفرانباری 1394، بۆ ژوری تاکەکەسی زیندانی ورمێ گوازرایەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، موستەفا سەبزی، زیندانی سیاسی کورد لە مانگی جۆزەردانی 1393 لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بە 15 ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
هونهرمهند کەریم کابان کۆچی دوایی کرد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشهممه 24 بهفرانباری 1394 هونەرمەند کەریم کابان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی لە تەمەنی (89) ساڵیدا کۆچیی دوایی کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کاروان شێخ عوسمان، کەسی نزیک لە بنەماڵەی کەریم کابان، رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەریم کابان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کۆچیی دوایی کردوە. کەریم کابان ناوی تەواوەتی (عەبدولکەریم جەلال مەحمود عەزیز کابان)ە لە ساڵی (١٩٢٧) لە گەڕەکی شێخانی شاری سلێمانی لەدایکبووە، دواتر قۆناخی سەرەتایی لە قوتابخانەی فەیسەڵ تەواو کردووە، لە ساڵی (١٩٤١) یەکەمین گۆرانی وتووە، لەساڵی (١٩٤٥)دا لە بەغدا دەبێتە بەڕێوەبەری بەشی کوردی لەرادیۆی بەغدا، هەر لەو ساڵەشدا یەکەم بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە کەبریتی بوو لە (٨) گۆرانی.
کتێبی سڵ و ترس لە سەقز بە چاپی دووهەم گەیشت
کتێبی "وحشت در سقز" (سڵ و ترس لە سەقز) لە نووسینی خوالێخۆشبوو حاجی مستەفا تەیمورزادە، نووسەری خەڵکی شاری سەقز بە چاپی دووهەم گەیشت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەم کتێبە بیرەوەری و ڕووداوەکانی سەردەمی ژیانی نووسەر لە پەیوەندی لە گەڵ ڕووداو و گۆڕانکاریەکانی سەقز و کوردستان لە مەودای نێوان شەڕی جیهانی یەکەم تا زاڵ بوونی دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی لە خۆ دەگرێت. حاجی مستەفا تەیمورزادە نووسەری ئەم کتێبە لە بازاڕیە خۆشناو و خوێنەوارەکانی شاری سەقز و کەسایەتیەکی بە ناوبانگی فەرهەنگی و جێگەی متمانە لە ناوچەکە بووە و لە ساڵی ١٣٧٠ ی هەتاوی لە تەمەنی ١٠ ٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کردوە. کتێبی "سڵ و ترس لە سەقز" یەکێک لە باشترین ڕۆژمێر و دەستنووسەکانی مێژووی کوردستان لە سەردەمی شەڕی جیهانی یەکەمە، ئەو کاتەی کە کوردستان لە لایەن هێزە بیانییەکانەوە (بەریتانیا، ڕووسیا و عوسمانی) داگیر کرابوو و زۆربەی شەڕ و ڕووداوەکان لەم ناوچە ڕوویان دا و بەو هۆیەوە خەڵک زەرەر و زیانێکی زۆریان بەرکەوت. ئەم کتێبە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٣٣٢ لە ژێر ناوی "سامی سەقز" بڵاوکرایەوە. کتێبەکە پیویستی بە پێداچوونەوەیەکی جیدی بوو کە ئەم کارە بە هەوڵی دوکتۆر شەهباز موحسێنی مامۆستا و نووسەری ناسراوەی سەقزی ئەنجام درا و بە شێوەیەکی نوێ لە ساڵی ١٣٨٠ داڕێژرایەوە جێگەی ئاماژەیە کە ئەم بەرهەمە بە قەڵەمی خوالێخۆشبوو، نافع مەزهەر، بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕدراوەتەوە و لە ژێر ناوی "سڵ و ترسی سەقز" بڵاو کراوەتەوە.
لە شاری مەریوان ڕێز لە هونەرمەندی کورد عەینەدین گیرا
بەشێک لە چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگیی شاری مەریوان، ڕێزیان لە پێگەی هونەریی هونەرمەندی گەورەی کورد، مامۆستا "عەینەدین ئەلیاسی " گرت. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، بەشێک لە چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگیی شاری مەریوان، دوو خەڵاتیان بە نیشانەی ڕێزدانان، بە هونەرمەندی گەورەی کورد مامۆستا "عەینەدین ئەلیاسی" پێشکەش کرد. ئەو دوو خەڵاتە لە لایەن ئەنجومەنی موسیقا و کۆمیسیونی فەرهەنگیی شوورای شاری مەریوانەوە، پێشکەش بەو هەنەرمەندە کوردە کرا. مامۆستا عەینەدین وێڕای دەستخۆشی لە چالاکانی مەدەنیی شاری مەریوان، هیوای خواست ئەو جۆرە بەرنامانە درێژەی هەبێ و خەڵک، بە تایبەتی توێژی فەرهەنگیی کۆمەڵگا، هەتا هونەرمەندان لە ژیاندا ماوەن، ڕێزیان لێ بگرن.مامۆستا عەینەدین لە کۆتایی وتەکانیدا ڕاگەیاندØ› ئەو ئامادەیە لە داهاتوودا، لەگەڵ توێژی فەرهەنگیی شاری مەریوان، لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە هونەرمەنداندا بەشدار بێت و هەروەها پێشنیاری کردØ› لە ساڵدا ڕۆژێک وەکوو ڕۆژی ڕێزگرتن لە هونەرمەندانی کورد دیاری بکرێت.
پەسەندکردنی تەرحی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی ئۆباما بۆ لابردنی گەمارۆکان
مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا گەڵاڵە
یەکی پەسند کردووە کە بەپێی ئەو گەڵاڵەیە، زیاتر بەسەر بەرجامدا چاوەدێری دەکات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، کۆنگرەی ئەمریکا یاسایەکی پەسند کرد کە بەپێی ئەو یاسایە، باراک ئۆباما سەرکۆماری ئەمریکا ناتوانێت بەئاسانی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێران لابەرێت و بەربەست بۆ ئۆباما دروست دەکات. بەپێی ئەو گەڵاڵەیە، ئەو کەس و دامەزراوانەی کە هاوکاریی بەرنامەی مووشەکە بالستیکەکان و هەوڵە تیرۆریستییەکان دەکەن، گەمارۆی ئابوورییان لەسەر لانابردرێت. هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" بڵاوی کردەوە، یاسای هەڵوەشانەوەی ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران، لە کۆنگرەدا بە ١٩٢ دەنگی ئەرێنی لەبەرانبەر ١٠ ٦ دەنگی نەرێنیدا، پەسند کرا. ئەو یاسایە لە کاتێکدا پەسند دەکرێت کە پێشتر کۆشکی سپی ڕایگەیاندبووØ› ئەگەر وەها یاسایەک پەسند بکرێت وێتۆی دەکات.
33 لەسەدی خەڵکی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریەوەن
سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەجلیسی رژێم لە نوێترین وتەیخۆیدا هێڵی هەژاری بە 2 میلیۆن و 300 هەزار تمەن ناو لێ برد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، هەژاری لە ئێران ساڵ بە ساڵ کەسانی زیاتر لە خۆ دەگرێت و لە ساڵی 1384 بە دواوە رێژەی هەژاری لە ئێران بە شێوەی سەرسوورهێنەر زیادی کردووە. بە پێی ئەم راپۆرتە، بە لە بەر چاو گرتنی رێژەی 77 میلیۆن کەسی خەڵکی ئێران لە کۆتایی ساڵی 93، دەگەینە ئەم کۆبەندییە کە زیاتر لە 30 میلیۆن کەس لە ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریەوەن. جێگەی باسە کە کازم جەلالی بە ئاماژە بە حەقدەستی کرێکاران لە ساڵی 94،( 700) هەزار تمەن، وتی، هێڵی هەژاری یانێ حەقدەستی 2 میلیۆن و 300 هەزار تمەن و بە حەقدەستی ئێستا ئەگەری ژیان زۆر سەختە.
شەش تەقینەوە لە ئەندۆنزی روویاندا
شەش تەقینەوە لە جاکارتا پایتەختی ئەندۆنزی سەر لە بەیانی ئەمرۆ روویاندا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاویانکردەوە، تەقینەوەکان لە سەنتەری شاری جاکارتای پایتەخت ئەنجامدراون، کە بەهۆیانەوە کوژراو و بریندار هەن. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە تەقینەوەکاندا چوار کەس کوژراون و کە پۆلیسیان تێدایە. بەگوتەی پۆلیس 14 چەکدار بەشداریان لە تەقینەوەکاندا کردووە.بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییە، تەقینەوەکان سەنتەری بازرگانی جاکارتا و نزیک نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکانیان کردووەتە ئامانج. لە تەقینەوەکاندا خۆکوژ هەبووە، بەڵام نازانرێت هەموویان خۆکوژی بوو یان نا، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان لانی کەم یەکێک لە تەقینەوەکان خۆکوژی بووە.