ئەندامێکی دێرینی سازمانی خەبات لە پارێ.گای هەولێر دڵی لە لێدان کەوت و مالئاوایی لەژیان کرد
رۆژی یەک شەممە 24ی بەفرانباری 1396 ئەندامێکی دێرینی سازمانی خەبات لە پارێ.گای هەولێر دڵی لە لێدان کەوت و مالئاوایی لەژیان کرد. خوالێی خوشبێت کاک خالید زەندی لە پاش ماوەێک ململانێ لەگەڵ نەخۆشی دڵی لە لیدان کەوت و بەرەو دوامەنزلگەی هەمیشەیی کۆچی یەکجاریی کرد. خوالێی خۆشبێت کاک خالید لە بنەماڵەیێکی کوردپەروەر لەشاری سنە چاوی بە دونیا هەڵێنا و بۆ ماوەی 8 ساڵ پێشمەرگەی ریزەکانی سازمانی خەبات بوو و پاشان وەک ئەندامێکی هەلسوور لە هەرێمی کوردستان درێژەی بە کار و تێکۆشانی لە ریزەکانی سازمانی خەبات دا و هەتا دواهەناسەی وەفادار بە رێبازی سازمانی خەبات مایەوە و لە ریزی کەسە هەرە دڵسۆزەکانی تەشکیلات بوو.
ئەمرۆ رێکەوتی 25ی بەفرانبار لە گوندی گردی ماوانی سەر بە پاریزگای هەولێر لە ناو ئاپورای هاورێ و رەفیقان و کەس و کاری ئەسپەردەی خاک کرا و سبەی رۆژی سێ شەممە 26ی بەفرانبار لەسەعات 3ی دوانیوەرۆ لە گوندی گردی ماوان رێورەسمی سەرەخۆشیەکەی بەرێ,ە دەچێ.
بەو بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی پێش کەش بە خانەوادە و کەس و کاری خوالێی خوشبێت کاک خالید زەندی دەکەین و لە خوای گەورەداواکارین روحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سێووری کەس و کاری بدات.