نارەزایەتی جەماوەری خەڵکی ئێران دژ بە دیکتاتۆری ئاخوندی پەرەی بە قەیران و کێشە ناوخۆییەکانی رژیم داوە.
نارەزایەتی جەماوەری خەڵکی ئێران دژ بە دیکتاتۆری ئاخوندی پەرەی بە قەیران و کێشە ناوخۆییەکانی رژیم داوە.
202 کەس لە ئەندامانی مەجلیسی رژیم لە نامەیەکدا بۆ دەسەڵاتدارانی سێ دەزگاکای رژیم نووسیان: سەرانی سێ دەزگا تەواوی توانای خۆیان بۆ پاراستنی نیزام و نرخەکانی لە بەرامبەر پیلانی دژمنان، رێکخستنی کاروبار و چاکسازی لە پێکهاتەدا بەکار بێنن.
ئەو ئەندامانەی مەجلیسی رژیم لەو نامەدا هەروەها نووسیویانە: دەستێوەردانی نەیار و دژمنان لە رووداوەکانی ئەو دواییەدا لێکدانەوە نیە، بەڵکوو بەپێی زانیاری و بەڵگە و هەواڵ دەوترێ، بەڵام نابێ بێتە هۆی لەبیر کردنی لاوازی و کێشەکانی خۆمان.