بەهۆی دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە داگیرکەر و تاوانکارەکانی رژیمی ئاخوندی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری سەردەست بووە قوربانی.
بەهۆی دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە داگیرکەر و تاوانکارەکانی رژیمی ئاخوندی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری سەردەست بووە قوربانی.
بەپێی هەواڵەکان هێزەکانی رژیم لە سنوری سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەرێک بەناوی “پشتیوان موعین”ی ٢٣ ساڵە کردووەو لە ئاکامدا ئەو کۆڵبەرە گیانی لەدەست داوە. وەک دەگوترێ لە دوای کوژرانی ئەم کاسبکارە کوردە، خانەوادەکەی تەرمی کوڕەکەیان بردووەتە بەر دەرکی فەرمانداریی شاری سەردەشت و داوای سزادانی تاوانباران و بکوژی کوڕەکەیان کردووە.
هێزەکانی رژیمی ئاخوندی لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا زیاتر لە 120 کۆڵبەریان کوشتووەو وێرای مەحکوم کردن و نارەزایەتی لە هەمبەر ئەم جینایەتانەی هێزەکانی رژیم دژ بە کۆڵبەرانی زەحمەتکێش بەڵام هیچ بەدەمەوە چوونێک لەلایەن دامودەزگاکانی رژیمەوە نەبووەو هێزەکانیان بەردەوام لە جینایەتی هاوشێوە دەرحەق بە خەڵکی هەژاری کوردستان.