لە ماوەی یەک مانگی رابردووداو لە دوای بوومەلەرزە گەورەکەی ناوچەی کرماشان کە زیانێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو ژمارەیکی زۆری خەڵک لە ناوچەیەکی بەرێندا بێ ماڵ حاڵ ب
لە ماوەی یەک مانگی رابردووداو لە دوای بوومەلەرزە گەورەکەی ناوچەی کرماشان کە زیانێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو ژمارەیکی زۆری خەڵک لە ناوچەیەکی بەرێندا بێ ماڵ حاڵ بوون و هەر چەند رۆژ جارێک بوومەلەرزە ئەو ناوچەیەی کردووەتە ئامانج.
بەڵام شەوی یەکشەممە 24ی بەفرانباری 1399، تەقینەوەیەکی بەهێز تەنگەکنش و شاری کرماشانی هەژاند و هەواڵەکان باس لەوەدەکەن شیشەو پەنجێرەی بەشێکی زۆری ماڵەکانی ئەو شارەی هێناوەتە خوارەوەو خەڵک لە ترسان بۆ ماوەیەک لە کۆڵان و شەقامەکاندا ماونەتەوە. بەڵام دامودەزگا پێوەندیدارەکانی رژیم هیچ هەواڵ و راپۆرتێکیان لەو بارەوە بڵاو نەکردووەتەوە.
خەڵکی کرماشان لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان باس لەوە دەکەن کە لە دوای ئەو تەقینەوە بەهێزە ڕووناکاییەک لە ئاسمانی کرماشان دا بینراوە و وێنەکانیشیان بڵاو کردووەتەوە.
بەرپرسێکی پلەبەرزی رژیم کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێ بە هەواڵدەریەکانی ڕاگەیاندووە، کە لەو شەوەدا هێزەکانی سپای پاسداران بەنیاز بوون مووشەکێکی بالستیکی تاقی بکەنەوە، کە ئەو مووشەکە لە لانچێرەکەی خۆیدا تەقیوەتەوە و ئەو دەنگ و ڕووناکاییە بە هۆی تەقینەوەی ئەو مووشەکەوە بووە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتوویەتی کە بەهێزی تەقینەوەکە هێندە زۆر بووە کە ئەنباری مووشەکە بالستیکەکان لە ناوچەی تەنگەکنش، بە ئاگر تەوق دراون و ئەگەری تەقینەوەیەکی گەورەتر لەو ناوچەیە چاوەڕوان دەکرێت، چونکە دەگوترێ نزیک بە ٣ هەزار مووشەک لەو ئەنبارانە هەڵگیراون و تەقینەوەی ئەو ژمارە مووشەکانە کارەساتێکی مرۆیی بەرین دەخولقێنێت و شاری کرماشان بە تەواوەتی لەنێو دەچێت و هیچ گیانلەبەرێک زیندوو نامێنێت.