رۆژی سێ شەممە 26ی بەفرانباری 1396، ئانتۆنیۆ گوتێرس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کونفرانسێکی چاپەمەنی لە نیۆیۆرک لە بارەی راپەرینی خەڵکی ئێرانەوە وتی: مافی رادەربڕین، یەکێک لە مافە بنەرەتیەکانی مرۆڤە و بۆ نارازیانی ئێرانیش دەبێ رێزی لێ بگیرێ.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئەو شتەی کە من گرینگی زۆر پێدەدەم و پێی قاییلم، مافی نارەزایەتی ئاشتیانە لەلایەن خەڵکەوەیە. لە ئاکامدا من بە مافی ئێرانیەکان بۆ نارەزایەتی گرینگی دەدەم و ئێمە بە روونی پێداگریمان کردووەتەوە و کە دەبێ ئەو مافە رێزی لێ بگیرێ.