لە قەرەنتینەی گرتووخانەی شاری سنە بەندکراوێکی دیکەی کورد گیانی لەدەست دا.
لە قەرەنتینەی گرتووخانەی شاری سنە بەندکراوێکی دیکەی کورد گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی دووشەممە 25ی بەفرانباری 1396، بەندکراوێکی دیکەی کورد بە ناوی ”حوسێن قادری“ تەمەند 30 ساڵ و خەڵکی سنە، لە قەرەنتینەی گرتووخانەی ناوەندی شاری سنە گیانی لەدەست داوە.
ناوبراو کە لە کاتی نارەزایەتیەکانی ئەم دواییەی شاری سنەدا دەستبەسەر کراوە، بەرپرسانی گرتووخانەکە دەیانهەوێ هۆی کوژرانی ئەو بەندکراوە بۆ تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان بگێڕنەوە، بەڵام بەشی تەندروستی بەندیخانەش ئامادە نەبووە ئەو قسەیە پشتڕاست بکاتەوە.
لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا ئەوە سێهەم بەندکراوی کوردە کە بەهۆی نارەزایەتیەکانی ئەم دواییەوە دەستبەسەر و لە گرتووخانەکاندا بە شکەنجەی جەلادانی رژیم گیانی لە دەست داوە.